زەمالەی خوێندن لە زانکۆی ئۆکسفۆرد

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

سکۆلەرشیپی ( Blavatnik School of Government)خۆشحاڵە بە بەخشینی سکۆلەرشیپی فولی ئاستی دکتۆرا بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە ئارەزوویان هەیە بۆ دۆزینەوەی ناونیشانی لێکۆڵینەوەو پرسیارەکانیان.

ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ سەلماندنی هاندان وچالاکی کارەکانی خوێندکارە لە حکومەتدا،لەرێی هاوکاری لێکۆڵینەوەکانیان وە بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ سێکتەرە گشتی و تایبەتەکان وە خوێندن.

(Blavatnik School of Government)یەکێکە لەکۆلێژە تازەوزۆر چالاکەکانی زانکۆی(Oxford) ،کە هاوبەشی ووردی ئەکادیمی هەیە لە زانکۆیەکی ئاست بەرزلە جیهان کە تیشک خراوەتە سەری لە جیهاندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/١٠/٢٠٢٠

-بەشەکانی خوێندن دیاری نەکراوە.

– ئاستی کۆرسەکە (DPhil) یە.

-سکۆلەرشیپ  هەموو کرێی خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی بریطانیایە.

-خوێندکارانی هەموو جیهان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی (DPhil)لە بەشی سیاسەتی گشتی دا.

داواکاری

-دەبێت خوێندکار هەڵگری بروانامەی ماجستێر بێت یاخود کۆرسێکی هاوشێوەی ماجستێر.

-خوێندکار هەر بەشێکی هاوشێوەی پەیوەست بە زانستی کۆمەڵایەتی خوێندبێت دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات واتا مەرج نیە تەنیا( زانستی سیاسی،ئابووری ،سیاسەتی گشتی ،بەریوەبردن،سایکۆلۆژی،یاسا) خوێندبێت.

-دەبێت خوێندکار بروانامەی رەسمی و سی ڤی و وتەیەک سەربارەی خۆی و پرۆپۆزاڵی لێکۆڵینەوەکەی وکارە نوسراوەکانی و نامەی پشتگیری ئامادە بکات بۆ زانکۆ.

-بۆ وەرگرتن لەزانکۆ دەبێت خویندکار داواکاریەکانی زانکۆ جێبەجێ بکات.

داواکاری زمان

بۆ ئەوخوێندکارانی کە زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە ئەواپێویستە کۆپیەک لە بروامامەی زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەن یاخود وردەکاری کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بنیرن بۆ زانکۆ.

سوود

سکۆلەرشیپ هەموو کریی خویندن وتێچووی ژیان وکرێی گەشت کردن ولێکۆڵینەوە بۆ سێ ساڵی خوێندن بۆ خوێندکاران کەلەهەر نەتەوەیەک بن دابین دەکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu