زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In ئۆڤەری خوێندن, خوێــنــدن, سلایدەر, کەنەدا

هەموو کاندیدەکان کە ئارەزوویان هەیە بۆ خوێندن بانگێشت کراون بۆ سکۆلەرشیپی ئاستی بەکالۆریۆس کەلەلایەن زانکۆی (McMaster)وە پشتگیری دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠٢٠-٢٠٢١،سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

(McMaster)زیاتر لە ١،٠٠٠،٠٠٠$ دابین دەکات بۆ سکۆلەرشیپ و لێکۆڵینەوە، هەموو ئەوخوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن لە کۆلیژی ئەندازیاری گرنتی پێدانی لێکۆڵینەوەیان پێدەدرێت لە هاوینی پاش ساڵی یەکەم.

(McMaster)زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتیە کەلەئاستی ٩٠ی زانکۆکانی جیهاندایە وە سێیەم گەورەترین زانکۆی کەنەدایە.(McMaster)مێژوویەکی کۆنی هەیە لە سەرکەوتن لە پیشەسازی ولێکۆڵینەوە وە خوێندکارەکانی تیشکیان لەسەر خوێندنە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٤/٢/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(McMaster University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ١،٠٠٠،٠٠٠$ دەبەخشێت بە خوێندکار.

-زیاتر لە ٨٠ کورسی سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندکار.

-خوێندن لەوڵاتی کەنەدایە.

-خوێندکار لەهەر نەتەوەیەک بێت ئەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئەوبوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراون بۆ خوێندن.

داواکاری

-ئاستی ئەکادیمی خوێندکار دەبێت تێکرا ٩٠٪ یان زیاتر بێت.

-خوێندکار دەبێت ئەزموونی بەرێوبەری هەبێت وە تایبەتمەندی وکاری خۆبەخشی وچالاکی کۆمەڵایەتی هەبێت.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی ئەکادیمی پێشکەش بە زانکۆ بکات وە ئەنجامی تاقیکردنەوەی (SAT/ACT)و( AP) بنێرێت بۆ زانکۆ.

-بۆ ئەوەی خوێندکار وەربگیرێت دەبێت داواکاریەکانی وەرگرتن جێبەجێ بکات بۆ هەرئاستێک کە پلانی داناوە تیایدا بخوێنێت.

داواکاری زمان

ئەگەر لە خوێندکار داواکرا کە شارەزایی خۆی لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت ئەوا پێویستە بەلایەنی کەمەوە داواکاریەکانی زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکات.

سوود

زانکۆ بری زیاتر لە ١،٠٠٠،٠٠٠$ دابین دەکات بۆ سکۆلەرشیپ و لێکۆڵینەوە، هەموو ئەوخوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن لە کۆلیژی ئەندازیاری گرنتی پێدانی لێکۆڵینەوەیان پێدەدرێت لە هاوینی پاش ساڵی یەکەم ، ئەو ئەزموونی لێکۆڵینەوەیە تێچوەکەی  ٦،٠٠٠$ ە

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu