زەمالەی خوێندن لە هۆڵەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هۆلەندا

زانکۆی (Radboud) خۆشحاڵە بۆ دابینکردنی ٣٠ پرۆگرامی ماجستێر بۆ خوێندکارە ئاست بەرزە ئەکادیمیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ،خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان شیاون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم سکۆلەرشیپە.

-ئامانجی زانکۆ بۆ یارمەتیدانی خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان کە داوای یارمەتی دارایی دەکەن لەگەڵ سکۆلەرشیپ ،بەتایبەتی بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان . پرۆگرامی (Radboud) زۆر تایبەتە و تەنیا بۆ خوێندکارە بەهرەدارەکانە کە ئەنجامێکی زۆربەرزیان بەدەستهێناوە و ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لە زانکۆی (Radboud).

-لەجیهاندا ١٨٠٠٠زانکۆ هەیە بەڵام زانکۆی (Radboud) یەکێک لە باشترین زانکۆکان لە ریزبەندی جیهانیدا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ(Radboud University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

– ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی هۆڵەندا دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٣/٢٠٢٠

داواکاری

-خوێندکار دەتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ بکات.

١-هەڵگری پاسپۆرتی (EU/EEA )نەبێت.

٢-هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بن لە زانکۆیەکی دەرەوەی هۆڵەندا وە هیچ بروانامەیەکی هۆڵەندیان نەبێت وە لە هۆڵەندا نەیخوێندبێت.

-ئاستێکی بەرزی هەبێت لە زمانی ئینگلیزیدا.

-داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندنی ئاستی ماجستتێر بە زمانی ئینگلیزی کەلە ١/٩/٢٠٢٠دا دەستپیدەکات.

-خوێندکار دەبێت بتوانیت داواکاریەکان جێبەجێ بکات بۆ حاڵەتی وەرگرتنی ڤیزای هۆڵەندا.

-خویندکار دەبیت لە زانکۆی (Radboud) بخوێنێت بۆ ئاستی ماجستێری فوول تایم لەو بوارانەی خوێندنی کەلەلایەن زانکۆوە پشتگیری دەکرێت.

-خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کۆپی پاسپۆرت و نامەیەک کەتیایدا روونکرابێتەوە بۆچی خویندکار شیاوەر بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ و بروانامەی باکالۆریۆس و بروانامەی وەگریردراو بۆ زمانی ئینگلیزی و سیڤی بۆ زانکۆ بنیرێت.

داواکاری زمان

-بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە پرۆگرامەکە پێویستە شارەزایی تەواویان هەبێت لە نوسیان وگفتوگۆی زمانی ئینگلیزیدا ،وە ئەوانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە بروانامەی ( TOEFL)یان هەبێت بە نمرەی ٦٠٠ یاخود بروانامەی (paper-based)یان هەبێت بە نمرەی ٢٥٠ وە (computer based) بە نمرەی ١٠٠ یاخود بروانامەی (IELTS)یان هەبێت بە نمرەی ٧

سوود

-سکۆلەرسیپ بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بە بری ٢،٠٧٨ یۆرۆیە وە تێچووی ڤیزا و بیمە بۆ نمونە ئەوخوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەوا تەنیا بری ٢،٠٧٨ یۆرۆ بۆ کرێی خوێندن دەدەن لەبری ١١،٤٦٦یۆرۆ یان ١٢،٦٤٠ یۆرۆ

-زانکۆی (Radboud)تێچووی ڤیزا و ئیقامەو بیمەی تەندورستی لەئەستۆ دەگرێت.

-سکۆلەرشیپی (Radboud) فوول نیە وە کرێی زیان لەئەستۆ ناگرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu