وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پێنچ پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى ڕادەگەێنێت، جاهەر کەسێک ئارەزووى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
پۆستەکان :
- ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى
- ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ددان
- ڕاگرى کۆلیژى دەرمانسازى
- ڕاگرى کۆلیژى پەرستارى
- بەڕێوەبەرى گشتى سەنتەرى توێژینەوەى پزیشکى
مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى :
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دید و بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوت ٥/١٢/٢٠١٩ رۆژى پێنج شەممە دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت پێویستە (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بهێنێت بۆ دیوانى وەزارەت – بەرێوەبەرایەتى بهدواداچونی پۆستەکان – ژورى ژمارە (70).