زەمالەی خوێندن لە هەنگاریا بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هەنگاریا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سكۆله‌رشیپی خوێندنى ماستەر/دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

لە چوارچێوه‌ی ڕێکكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا  ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت، لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆله‌رشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکرێتەوە.

مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:

پێشکەشکارانى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەین کە ولاتی هەنگاریا (٣٠) سكۆله‌رشیپی خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:

١- ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بروانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە، دەبێت پێش (١/١/٢٠١٨) دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
  • دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بروانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کاری لەسەر ناکرێت.

  • دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت. ( لە دایکبوانی رۆژی (١/١/١٩٧٥) و بەرەو ژوور)
  • خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە) بەدەستهێنابێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەرو منداڵ ناکرێت.
  • کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بری نزیکەی (١٣٠) ێۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
  • دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢٠)
  • بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
  •  www.stipendiumhungaricum.hu

    تێبینی:

    • وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردووە: واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات:
    • بەلام دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
    • پێشکەشکردن راستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
    • دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەلدەبژێرێت.
    • ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆ یان دەرەوە بکات.
    • هەر کاتێک کاندید بەلگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتی خوێندنی بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.
    • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتی خوێندنی باڵا  هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لە ڕێگەی ماڵپەری وەزارەتی خوێندنی، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
    • ٢- دکتۆرا:

      • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
      • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/١/٢٠١٨) دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
      • دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

      تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتی خوێندنی کاری لەسەر ناکرێت.

      بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا واژویان کردووە.

      • دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت. (لە دایک بوانی رۆژی (١/١/ ١٩٧٠) و بەرەو ژوور)
      • خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
      • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
      • ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
      • کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
      • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٤٥٠) ێۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
      • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢٠).
      • بۆ زانیاری زیاترو پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
      • www.stipendiumhungaricum.hu
      • تێبینی:

        • وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی دکتۆرا دیاری کردوە:
        • واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی سەرەوە پێشکەش بکات.

          • بەڵام داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
          • پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
          • دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەلدەبژێرێت.
          • ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.
          • هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتی خوێندنی باڵا بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
          • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەت، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu