ئەکادیمیای نێودەوڵەتی فاشیۆن خوێندکارەکان بانگێشت دەکات بۆ سکۆلەرشیپی فولی کرێی خوێندن کە دابینکراوە بۆ پرۆگرامی بەکالۆریۆس وماجستێر
(IFA Paris)تۆمارکراوە لە (Academie de Paris)لە وەزارەتی لاوان و پەروەردە و لێکۆڵینەوە وەک دامەزراوەیەکی تایبەتی خوێندنی باڵا وە هەروەها هەژمارکراوە لە کامپەکانی فەرەنسا ، ئاژانسی نەتەوەیی فەرەنسا بۆ بەرزکردنەوەی خوێندنی باڵا.
ئەکادیمیای نێودەوڵەتی فاشیۆن وەک کاراکتەرێکی سەرەکی تەنیا بۆ راهێنانی خوێندکاران نیەتەنها وە بۆ پرۆفیشناڵیەکی زیاترە بۆ خوێندکارە بۆ ژینگەی فاشیۆن و بەرهەمهێنانی نایاب لە فەرەنسا وچین و تورکیا وە هەرشوێنێکی جیهان.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس و ماجستێر.
-بۆ ئاستی بەکالۆریۆس سکۆلەرشیپ بەردەستە لە بواری فاشیۆن ودیزاین وتەکنەلۆجیا وە ماجستێر لەبواری دیزاینی فاشیۆنی هاوچەرخ.
داوکاری
١-بۆ ئاستی بەکالۆریۆس
-هەموو خوێندکارەکانی ئاستی بەکالۆریۆس پێویستە خوێندنی ئامادەییان تەواوکردبێت.
-بەلایەنی کەمەوە ١٨ساڵ بن (خوێندکار دەتوانێت پێش ١٨ ساڵی داواکاری پێشکەش بکات بەڵام کاتێک کەدەستی کرد بەخوێندن دەبێت ١٨ ساڵ بێت).
-ئەوخوێندکارانەی کە نەتەوەیان ئینگلیز نیە پێویستە بروانامەی (IELTS)یان هەبیت بەنمرەی ٥.٥یان زیاتر یاخود تاقیکردنەوەی (TOEFL) بکات ونمرەی ٦٥ یان زیاتر بهێنێت ، وە دەبێت بروانامەی زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکات یاخود بیسەلمێنێت کە خوێندنی پێشتری بەزمانی ئینگلیزی بووە.
-هاندەرێکی بەهێز بێت لە بواری دیزاینی فاشیۆن یان بواری بازرگانی فاشیۆن.
٢-بۆ ئاستی ماجستێر
-هەموو خوێندکارەکانی ئاستی ماجستێر دەبیت بروانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت.
-دەبێت ئاستی بەکالۆریۆسیان هەبێت لە بەرێوەبردنی بازرگانی و مارکێتینگ ومیدیا و پەیوەندی ودیزاینی فاشیۆن لەبواری پەیوەندیداردا.
-ئەوخوێندکارانەی کە نەتەوەیان ئینگلیز نیە پێویستە بروانامەی (IELTS)یان هەبیت بەنمرەی ٦،٥یان زیاتر یاخود تاقیکردنەوەی (TOEFL) بکات ونمرەی ٧٩ یان زیاتر بهێنێت ، وە دەبێت بروانامەی زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکات یاخود بیسەلمێنێت کە خوێندنی پێشتری بەزمانی ئینگلیزی بووە.
-هاندەرێکی بەهێز بێت لە بواری دیزاینی فاشیۆن یان بواری بازرگانی فاشیۆن.
داواکاری گشتی
-دەبێت بەلایەنی کەمەوە ١٨ ساڵ بێت.
-دەبێت بروانامەی ئەمداییان هەبێت.
-دەبێت بروانامەی (IELTS)یان هەبێت بە نمرەی ٥،٥ یاخود (TOEFL)نمرەی ٦٥ یاخود بیسەلمێنێت کە خوێندنی بەزمانی ئینگلیزی بوبێت.