زەمالەی خوێندن لە بریطانیا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Birmingham)خۆشحاڵە بۆ بەخشینی سکۆلەرشیپی (Study a Master’s in Europe Scholarship)بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە ئاست بەرزن لە بریطانیا.

مەبەستی پرۆگرامەکە بۆدابینکردنی پشتگیری دارایی بۆ خوێندکار لەهەموو جیهانەوە کە دەیانەوێت ئاستی خوێندنی باڵا تەواو بکەن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

زانکۆی (Birmingham)باشترین زانکۆی لێکۆڵینەوەیە کەلەساڵی ١٨٩٨دا دامەزراوە . وە کۆرسی جۆراوجۆری زۆر دابینکراوە بۆ خوێندکار هەروها ئاستەکان لەگەڵ باسترین وانەوتنەوە و دابینکردنی بەشەناوخۆیی.

زانکۆی(Birmingham) گەورەترین هەڵبژاردەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە سکۆلەرشیپ وە هەلی کار بۆ خوێندکارەکان دابین دەکات .وە خوێندکارەکان هەلێکی زۆریان هەیە کە پەیوەستە بە کارەکانیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٣/٤/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(University of Birmingham)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری ٥٠٠٠یۆرۆ دەبەخشێت بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆخوێندکارانی ئەوروپا وبریطانیا و نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بۆ ئاستی ماجستێرە لە بوارەکانی ئەدەب ویاسا و ئەندازیاری و زانستی فیزیا و زانستی ژینگە وە زانستی پزیشکی و دانسازی وە زانستی کۆمەڵایەتی .

داواکاری

-خوێندکار دەبێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی ئەوروپا.

-خوێندکار دەبێت داواکاری پێشکەشبکات بۆ خوێندنی ماجستیر لە کۆرسی پایزەی ٢٠٢٠دا.

-پرۆگرامەکە دەبێت لەناو ئەوروپا بخوێنرێت (نابێت بەشێوەی ئۆنلاین بێت یاخود لەدەرەوەی ئەوروپا بێت).

-خوێنکار دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت.

-دەبێت داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکات.

-خوێندکار دەبێت وڵاتێک هەڵبژێرێت بۆ خوێندن کە تیایدا لەدایک نەبوە.

-بۆ خوێندکارانی ماجستێر دەبێت بروانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت.

داواکاری زمان

ئەو خوێندکارانەی کەلە دەروەی وڵاتەکەی خۆیانن پێویستە داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە زانکۆ بخوێنن.

سوود

سکۆلەرشیپ بری ٥٠٠٠یۆرۆ دابین دەکات بۆ خوێندکارە براوەکان.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu