زەمالەی خوێندن لە سوید

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سوید

دامەزراوەی (Karolinska)ساڵانە ١٠ کورسی سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ هەموو پرۆگرامە جیهانیەکانی ئاستی ماجستێر بۆ خوێندکارە سەرکەوتوەکان کەلەسەرەتای هەموو وەرزێکی پایزدا دەست پێدەکات

وە ساڵانە نزیکەی ١٥٠٠ خوێندکار داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنی ئەم هەلە.

دامەزراوەی (Karolinska)یەکێکە لە زانکۆ پزیشکیە سەرەکیەکانی جیهان ،وا دەبینرێت کە هاوبەشیپێکردنێکی گرنگی هەبێت لە چاککردنی تەندروستی مرۆڤ.

زانکۆی (Karolinska) گەورەترین سەنتەری ئەکادیمی پزیشکیە لە سوید وە بوارێکی فراوانی کۆرس وپرۆگرامی پزیشکی.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١/٢٠٢٠

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئەو بوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە .

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دەگۆرێت لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر دەگۆرێت وە بەلایەنی زۆرەوە ١٠ کورسیە بۆ ساڵێک وە بۆ هەموو پرۆگرامە جیهانیەکانی ماجستێرە.

-خوێندن لەوڵاتی سویدە.

سوود

سکۆلەرشیپی ماجستێری (KI Global) تەنیا کرێی خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت (بەشێک لە کرێی خوێندنی پرۆگرامەکە لەلایەن () دابین دەکرێت )

داواکاری

-خوێندکار دەبێت داواکاری پێشبکات بۆ یەکێک لە دامەزراوەکانی ( Karolinska) لە ساڵی ٢٠١٩

-خوێندکار دەبێت توانای کرێی خوێندنی هەبێت.

-خوێندکار دەبێت توانای دابینکردنی کرێی خوێندنی هەبێت لە ١/٢/٢٠٢٠دا.

-دۆکیومێنتە داواکراوەکان پێشکەس بکات کە بۆ پرۆگرامەکە پێویستە.

-تەنیا خوێندکارانی یەکەم ساڵ دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

داواکاری زمان

هەموو پرۆگرامەکان داواکاریان هەیە کە شارەزاییان لە زمانی ئینگلیزیدا کە هاوشێوە بێت لە کۆرسی ئینگلیزی خوێندنگا ئامادەییەکانی سوید.

تێبینی

بۆ ئەوخوێندکارانەی کە تاقیکردنەوەی (TOEFL) ئەنجام دەدەن دەبێت ئەنجامی تاقیکردنەوەکەیان راستەوخۆ بنیردرێت بۆ بەشی وەرگرتن لە زانکۆ.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu