زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

In ئەلمانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

جیهان زۆر بەخێرای دەگۆرێت کەواتە چاوەرێی چیت! ئێستا دەتوانیت داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپی (Friedrich Ebert) بکەن وە خوێندنی باڵاکەت تەواو بکە لە ئەڵمانیا.

پرۆگرامەکە دیزاین کراوە بۆ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت ئاستی بەکالۆریۆس یان ماجستێر بخوێنن لە ئەڵمانیا.

سکۆلەرشیپی (Friedrich Ebert) لەساڵی ١٩٢٥ دامەزراوە لە ئەڵمانیا وە دامەزراوەیەکی سیاسیە و هاوکاری دەکات لەگەڵ پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا.

پرۆگرامی خوێندن هەل دەدات بە خوێندکار بۆ تەواوکردنی خوێندن لە هەردامەزراوەیەک بێت لە ئەڵمانیا ،کە تییدا توانای باش و رێنیشاندەری خوێندکار دەبێت بۆ پاڵپشتی کردنی لە بنیادنانی داهاتویەکی گەش.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-خوێندکار دەتوانێت لەهەرکاتێکدا بێت داواکاری پێشکەش بکات.

-ناوی زانکۆ (Friedrich Ebert Foundation)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێرلەهەر دامەزراوەیەک یان زانکۆیەکی ئەڵمانیا بێت.

-سکۆلەرشیپ بری ٧٥٠ یۆرۆ بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس وبری ٨٥٠ یۆرۆ بۆ خوێندکارانی ماجستێر دابین دەکات.

-ژمارەی کورسییەکانی سکۆلەرشیپ ٤٠ کورسیە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی ئەڵمانیا دەبێت.

-زمانی خوێندن ئینگلیزی و ئەڵمانیە.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت دوو راپۆرتی پشتگیری بهێنێت لە مامۆستاکانی زانکۆیەوە وە هەروەها زانیاری دەربارەی خویندنی پێشووی پێشکەش بکات.

-ئەو خوێندکارانەی کەهەڵدەبژیردرێن بانگدەکرێن بۆ دوو چاوپێکەوتن لە زانکۆ.

داواکاری زمانی ئینگلیزی.

بەشێوەیەکی گشتی زمانی ئینگلیزی مەرجە بۆهەر کۆرسێک بێت ، وەدەبێت زانیایر تەواویان هەبێت لە زمانی ئەڵمانیادا واتا ئاستی ٢یان هەبێت لە (Deutsche Sprachprüfung für den Hochschulzugang) وە ئاستی ٤ یان هەبێت لە (Test Deutsch als Fremdsprache).

سوود

خوێندکارانی بیانی مانگانە بری ٧٥٠ یۆرۆیان پێدەگات لە ئاستی بەکالۆریۆس وبری ٨٥٠ یۆرۆ بۆ ئاستی ماجستێر وە تێجووی بیمەی تەندروستی دابین دەکرێت و ئەوخوێندکارانەی کە منالیان هەیە بری ٢٧٦ یۆرۆیان پێدەدرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu