زانکۆی (Lausanne)سکۆلەرشیپی ئاستی ماجستێر دابین دەکات بۆ کۆرسی پایزی ٢٠١٩ وە کۆرسی بەهاری ٢٠٢٠ سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لە زانکۆی (Lausanne).
بۆ ئاسانکاری لە ئاستی ماجستێردا لەلایەن خوێندکارەوە و توانای زانکۆیەکی بیانی ئەوا زانکۆی (Lausanne) نزیکەت ١٠ کورسی خوێندنی ماجستێر دابین دەکات کە لەسەربنەمای پێشبرکێ.
زانکۆی (Lausanne) لە سویسرا لەساڵی ١٥٣٧ دامەزراوە وەک کۆلێژێکی ئاینی پێش ئەوەی ببێت بە زانکۆ لەساڵی ١٨٩٠ ،لە ئێستادا نزیکەی ١٣٥٠٠ دا وە ٢٢٠٠ لێکۆڵەر تیایدا دەخوێنن و لەزانکۆ کاردەکەن.
کاندیدەکان پێویستە بروانامەیان هەبێت لەیەکێک لە زانکۆکانی وڵاتەکەی . بەشداربوەکان پێویستە ئاستی باش وزانیاری خۆی لە زمانی ئینگلیزیدا (نامەیەک بنوسێت لەسەر ئاستی خۆی لە زمانی ئینگلیزیدا کە ژمارەی ئەو ساڵانەی کە زمانی تیادا خوێندووە و ئەزموونی لە گفتوگۆی ئینگلیزیدا).
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.
-ژمارەی کورسیەکان ١٠ کورسیە.
-خوێندن لە وڵاتی سویسرا دەبێت.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
-خوێندکار ناتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندنی ئەم بەشانە:
١- ماجستێر لە کۆلێژی پزیشکی.
٢- ماجستێر لە پەروەردە.
٣- ماجستێر لە یاسادا لەزانکۆی ( Zurich ).
٤-ماجستێر لە تاوانناسی.
٥-ماجستێرلە زانستی تەندروستی.
٦-ماجستێرلە خوێندنی فیزیکی و زانستی وەرزشی.
سوود
سکۆلەرشیپ بەلایەنی کەمەوە دەدریت بۆ ماوەی خوێندنی پرۆگرامەکە کە برەکەی ١٦١٩.٧٠$ بۆ مانگی ١٥/١٢بۆ١٥/٧ یاخود بۆ ماوەی ١٠ مانگ لە ساڵێکدا تا تەواو بوونی ماوەی ماجستێرەکەی (ساڵ و نیوێک یان دووساڵ)
داواکاری
-خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لە (UNIL)
-خوێندکار ئاستی زمانی بەلایەنی کەمەوە (B2) بێت بەگوێرەی ( European Language Portfolio global scale) لە زمانی فەرەنسی یان ئینگلیزی کە بەندە لەسەر ئەوزمانەی کە خوێندکار هەڵی ئەبژێرێت بۆ خوێندنی ماجستێرەکەی.
-پێشتر لە زانکۆی (UNIL) ناوی تۆمار نەکردبێت.
-خوێندکار دەبێت بری ٢٠٢$ بۆ کرێی بەریوەبردن.
داواکاری زمان
خوێندکار دەبێت شارەزایی خۆی لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت وە تاقیکردنەوەی (IELTS) یان (TOEFL) بکات وە چاوەروان دەکریت نمرەی ٥٨٠ بهێنن لە تاقیکردنەوەی (paper-based)وە نمرەی ٢٣٧ لە تاقیکردنەوەی (computer-based) یاخود نمرەی ٩٢ لە تاقیکردنەوەی (internet-based)