زەمالەی خوێندن لە سویسرا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Geneva) لە سویسرا خۆشحاڵە بەپێدانی هەلی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی ئاستی ماجستێر لەسیستمی بەرێوەبردنی نێودەوڵەتی و ئەوروپی (MEIG Programme) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١، وە ٥ کورسی سکۆلەرشیپ دابین دەکەن بۆ بەشداربوەکانی (MEIG).

پرۆگرامی (MEIG Programme) خوێندکارەکان ئامادە دەکات بۆ پێگەی پێشکەوتوو لە دامەزراوە ناوخۆیی ونێودەوڵەتیەکاندا لە بواری حکومی وتایبەتی دا وە بۆ کارکردن لە کێشەکانی حکومەتدا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-یەکەم کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣٠/١١/٢٠١٩

– دووەم کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داوکاری ١٥/١/٢٠٢٠

– کۆتا دەرفەت لە ١/٣/٢٠٢٠ دەبێت

-سکۆلەشیپ بەردەستە بۆ خوێندکاران لە هەموو جیهانەوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ خوێندنی پێشکەوتوو لە سیستمی بەریوەبردنی ئەروروپی نێودەوڵەتی.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی ئەکادیمی بێت وەک بەکالۆریۆس یان ماجستێر یاخود بروانامەیەکی هاوشێوەی ئەو بروانامەیە.

-شارەزایی تەواوی هەبێت لە نوسین و قسەکردنی ئینگلیزیدا.

-شارەزای پرۆفیشنالی هەبێت لەو بوارەی کە دەیەوێت تیایدا بخوێنێت.

– خوێندکارەکان سەرەرای ئەوەی کە دەبێت فایلەکانیان بنیرن بۆ زانکۆ هەروەها لەکاتی وەرگرتن دەبێت چاوپیکەوتن بکەن یاخود تاقیکردنەوەش ئەنجام بدەن.

– خوێندکار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دەبێت سی ڤی و کۆپی بروانامە و بروانامەی بە نمرە و نامەیەک بنوسێت بەزمانی ئینگلیزی لەسەر ئەوەی کە بۆچی شیاوە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ و کۆپی پاسپۆرت و بروانامەی خوێندنی ئامادەیی وە هەردۆکیومێنتێک کەبەزمانی (ئینگلیزی ،فەرەنسی ،ئەڵمانی ، ئیتالی ،ئیسپانی ) نەبێت ئەوا خوێندکار دەبێت وەربگیرێت بۆ ئینگلیزی.

-کۆپی حاڵەتی هاوکاری دارایی (کەهی خوێندکار خۆی یاخود هەرکەسێکی تر یان کەسێکی خێزانی.

خوێندکار) کە بتوانرێت یارمەتی خوێندکار بدات.

-خوێندکار دەبێت بەڵگەنامەی رەسمی لە بانک یان یاخود دامەزراوەیەکی تری خەزن کردن پیشاندانی پارەی بەردەست وسەرمایەی کەسی.

-کۆپی وەڵامدانەوەی داواکردنی قەرز وە هەروەها فۆرمی بەکارهێنانەکەی ئەگەر هەبێت.

-خوێندکار دەبێت شارەزای تەواوی هەبێت لە نوسین وگفتوگۆی زمانی ئینگلیزیدا.

سوود

-هەموو خوێندکارانی پرۆگرامی ماجستێر ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی یارمەتی دارایی ،خوێندکار دەبێت لەگەڵ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن دا داواکاری وەرگرتنی یارمەتی دارایش پێشکەش بکەن.

-ئەگەر خوێندکار سکۆلەرشیپ وەربگرێت ئەوا بری داراییەکە بەپێی حاڵەتی پێویستی دارایی خوێندکار دیاری دەکرێت کە خوێندکار پێشتر حاڵەتی ماددی خۆی روونکردوەتەوە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکری وەرگرتنی سکۆلەرشیپدا ، بۆیە خوێدکار هاندەدرێت بۆ زانیایر زیاتر بدەن بە زانکۆ لەسەر بارودۆخی ئابورییان.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu