ئەگەر تۆ خوێندکاریت و بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێیت بۆ ساڵی 2020-2021 تاوەکو بخوێنیت لە وڵاتی مالیزیا, ئەوا پێویستە بەشداری سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی بکەیت لە زانکۆی ( INTI International) بکەیت لە ماليزيا.
ئەم دەرفەتە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت ماستەر بخوێنن.
زانکۆی (INTI International) زانکۆیەکی تایبەتە و توێژینەوەی زۆر و گرنگی تێدا ئەنجام دەدرێت لە پلەیەی زانستی بەرزدایە.
بۆچی زانکۆی (INTI International)؟ چونکە ئەم زانکۆیە دەرفەتی ئەوە بە فێرخوازان دەدات کە بتوانن بە زمانی ئینگلیزی کۆرسەکانیان بخوێنن. لە خوارەوە بە تەواوی باسی شێوازی کاندید بوون و مەرجەکانی کراوە.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-ناوی زانکۆ (INTI International University & Colleges)
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ماستەر.
-خوێندن لە وڵاتی مالیزیایە.
-زمانی خوێندن ئینگلیزی
داواکاری
خویندکار دەبێت سێ نامەی پشتگیری بهێنێت وە بروانامەی خوێندنی ئامادەیی و سی ڤی هەبێت.
-ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەن.
سوود
-سکۆلەرشیپ ڕیژەی 50% داشکاندن بۆ خوێندکار دەکات