زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, کەنەدا

ئەگەر تۆ خوێندکاریت و بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێیت تاوەکو بخوێنیت لە وڵاتی کەنەدا, ئەوا پێویستە بەشداری سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی بکەیت لە زانکۆی (McMaster) بکەیت لە کەنەدا.

ئەم دەرفەتە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی (McMaster) بخوێنن.

زانکۆی (McMaster) زانکۆیەکی تایبەتە و توێژینەوەی زۆر و گرنگی تێدا ئەنجامدەدرێت. لە ساڵی 1881 دامەزراوە و ساڵانە ئۆفەری زۆر پێشکەش بە فێرخوازان دەکات. زانکۆی (McMaster) لە ڕیزبەندی ئاستی زانستی زانکۆکانی جیهان بە پلەی 90 دێت و لە ئاستی وڵاتی کەنەداش بە پلەی سێیەم دێت.

 بۆچی زانکۆی (McMaster) ؟ چونکە زانکۆیەکی گرنگ و پڕ زانست و ڕێزدارە, پلەیەکی بەرزی هەیە و توێژینەوەی زۆری تێدا ئەنجامدەدرێت هەروەها خوێندکار تێیدا پێدەگەیەنرێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ (McMaster University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندن لە فاکەڵتی ئەندازیاری

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-خوێندن لە وڵاتی كەنەدایە.

-کۆتا بەرواری پێشکەشکردن 15/1/2020.

-زمانی خوێندن ئینگلیزیە.

-سکۆلەرشیپ بڕی 2,500 دۆلار دەبەخشێت بە خوێندکار.

داواکاری

خویندکار دەبێت سێ نامەی پشتگیری بهێنێت وە بروانامەی خوێندنی ئامادەیی و سی ڤی هەبێت.

-ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەن.

سوود

ئەو خوێندکارانەی کە نمرەی پۆلی ١٢یان لە نێوان (88-89)ە بڕی 750$ وەردەگرن, ئەو خوێندکارانەی کە نمرەی پۆلی ١٢یان لە نێوان (90-94)ە بڕی 1000$ وەردەگرن, ئەو خوێندکارانەی کە نمرەی پۆلی ١٢یان لە سەروو (90)ە بڕی 2500$ وەردەگرن

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu