زەمالەی خوێندن لە سعودیە

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

سکۆلەرشیپی (KAUST)کراوەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ پرۆگرامەکانی ماجستێر و دکتۆرا لە وڵاتی سعودیە ،فیلۆشیپ پاڵپشتی تەواوی دارایی و مووچەی مانگانە (کە برەکەی لەنێوان ٢٠،٠٠٠$ بۆ ٣٠،٠٠٠$ دا دەبێت ساڵانە)،بەشەناوخۆیی ، تێچووی چارەسەری پزیشکی وددان وە پاڵپشتی نیشتەجێ بوون لەخۆدەگرێت.

زانکۆی شا عبداللە بۆ زانست وتەکنەلۆجیا (KAUST) زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەیە لە زانست وتەکنەلۆجیا بەناوبانگە لە لایەن پێوانە نێودەوڵەتیەکانەوە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کۆرسی پایزەی ساڵی ٢٠٢٠ بەم شێوەیەیە:

١-کۆرسی ١: لەبەرواری ١/١٠/٢٠١٩

٢- کۆرسی٢:لە بەرواری ١٥/١١/٢٠١٩

٣-کۆرسی سێیەم ١٥/١/٢٠٢٠

-فیلۆشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامەکانی ماجستێر ودکتۆرا.

-فیلۆشیپ دەدرێت بە خوێندکاران بۆ خوێندن لە هەموو ئەو بوارانەی کەلەزانکۆی (KAUST) دا بەردەستن.

-ژمارەی کورسیەکانی خوێندن دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنکارانی نێودەوڵەتی وخوێندکارانی سعودیە.

-هەموو خوێندکارە وەرگیراوەکان سوودەکانی (KAUST)یان پێدەگات کەلە فیلۆشیپی زانکۆی (KAUST) پێشکەشکراوە کە پاڵپشتی خوێندکارەکان دەکات بۆ ماوەی خوێندنەکەیان ،وە سودەکانی فیلۆشیپەکە ئەمانە لەخۆدەگرێت:

١-دابینکردنی هەموو کرێی خوێندن.

٢-مووچەی مانگانە (کە برەکەی لەنێوان ٢٠،٠٠٠$ بۆ ٣٠،٠٠٠$ ساڵانە کە بەندە لەسەر توانای خویندکارەکان).

٣-بەشەناوخۆیی.

٤-تێچووی چارەسەری پزیشکی ودانسازی.

٥-پاڵپشتی نیشتەجێ بوون.

داواکارییەکان

-خوێندکار پێویستە بەلایەنی کەمەوە نمرەی ٧٩هەبێت لە تاقیکردنەوەی (TOEFLE)وە لە تاقیکردنەوەی (IELTS)دا نمرەی ٦ی هەبێت.

-تەنیا بروانامەی رەسمی (TOEFLE)یان(IELTS) باوەرپێکراوە ئەو بروانامانەی لە پەیمانگا فێرکارییەکان وەرگیراوە باوەرپێکراو نین.

– ئەوخوێندکارانەی بروانامەی زمانی ئینگلیزیان لە وڵاتەکانی (بریطانیا،نیوزلەندا،ئوسترالیا،ئەمریکا،ئیرلەندا).

-(KAUST) تاقیکردنەوەی (GRE ) داواناکات ،بەڵام ئەگەر خوێندکار هەیبێت باشترە.

-خوێندکار پێویستە بروانامەی زانکۆ بەنمرە وبروانامەی دەرچوون وە بروانامەی هەر دامەزراوەیەک کەپێشترلێی خوێندویەتی ،سکانی بروانامەی خوێندنی پێشتری بەزمانی رەسمی وڵاتەکەی پێویستە پێشکەش بە زانکۆ بکات وە هەروەها پێویستە هەموو بەڵگەنامەکانی وەربگێرێتە سەرزمانی ئینگلیزی.

-سی ڤی.

-سێ نامەی پشتگیری.

 

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu