زەمالەی خوێندن لە یابان

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, یابان

زانکۆی (Meiji University) پرۆگرامی ( Incentive)پێشکەش دەکات بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی ،ئەم پرۆگرامە پشتگیری دارایی خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات کە دەیانەوێت کۆرس بخوێنن لە زانکۆی (Meiji University).

خوێندکارە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ بۆ پرۆگرامی هاندەری سکۆلەرشیپ هەلیان پێدەدرێت بۆ خوێندن لە زانکۆی (Meiji ) ،خوێندکارە لێهاتووەکان سکۆلەرشیپیان پێدەدرێت.

زانکۆی (Meiji )یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی یابان لە تۆکیۆ وە چەندین کۆلێژی سەرەکی وبەش لەخۆدەگرێت لە یابان ،خوێندکارە دەرچوەکانی ئەم زانکۆیە چێژوەرەگرن لەسەرکەوتنی باش لە پیشەسازی یاباندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆکە(Meiji University).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرسیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندنی پرۆگرامەکە لە وڵاتی یابان دەبێت.

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دەکەوێتە سەر تاقیکردنەوەی وەرگرتنی خوێندکار.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خویندنی ئەو بوارانەی کەلە زانکۆی (Meiji)دا هەن.

داواکاری

-ئەو خوێندکارانەی کە دوو نەتەوەیان هەیە ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرسیپ بەمەرجێک ئەگەر وڵاتی هەردوو نەتەوەکەیان شیاوبن لە وەرگرتنی ئەم سکۆلەرشیپە.

-ئەو خوێندکارانەی کەلە زانکۆی (Meiji) خوێندوویانەو پێشتر سکۆلەرشیپی (MEXT ) یان وەرگرتووە ناتوانن بەشداری ئەم سکۆلەرشیپە بکەن.

-خوێندکار دەبێت پێشەکی ناوتۆمار بکات لە زانکۆی (Meiji) کە ئەویش لەرێگەی تاقیکردنەوە دەبێت کەبۆ خوێندکاری نێودەوڵەتی دانراوە.

-خوێندکار دەبێت هیچ سکۆلەرشیپێکی تری وەرنەگرتبێت.

-خوێندکار دەبیت ئارەزووی هەبێت بۆ پەیوەندی کردن بە چالاکیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆی (Meiji)

داواکاری زمان

هەموو خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان کە زمانی نەتەوەییان ئینگلیزی نیە دەبێت شارەزایی خۆیان لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن بەهەبوونی بروانامەی (ielts)یان (toefl)

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu