زەمالەی خوێندن لە مەکسیک

In خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر

حکومەتی مەکسیک سکۆلەرشیپ پێشکەش دەکات بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ،سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی بۆرد وماجستێر یان دکتۆرا یان پۆست دکتۆرای لێکۆڵینەوە یاخود ئاستی بەکالۆریۆسی ئەکادیمی.

سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ خوێندکارانی زیاتر لە ١٨٠ وڵات لە کە رێککەوتنامەی دولایەنەیان هەیە وە پرۆگرامی هاوبەشیان هەیە و رێککەوتنی تایبەتیان هەیە ،زیاتر لە ٧٠ دامەزراوەی مەکسیک میوانداری دەکات وپرۆگرامی ئەکادیمی پێشکەش دەکات لەگەڵ کونسوڵی نەتەوەی بۆ زانست وتەکنەلۆجیا (CONACYT) وەک برۆگرامی نەتەوەیی دەرچوەکان . ئەم پرۆگرامانە رێکخراون لەلایەن مەکسیکۆ لە زانست ومرۆڤایەتیدا.

بە پێشکەشکردنی سکۆلەرشیپی حکومەتی مەکسیکۆ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ، بەهێزی ورۆڵی وەک ئەکتەری لە بەرپرسیاریەتی جیهانی وە نوێکردنەوەی پەیمانی بۆ پرۆگرامەکانی هاوکاری کە یارمەتی دروستکردنی مرۆڤی ئاست بەرز دەدات.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوە ( Mexican Government).

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامەکانی ئاستەکانی بۆرد وماجستێر ودکتۆرا و پۆست دکتۆرای لێکۆڵینەوە وە هەروەها سکۆلەرشیپەکە بۆ ئاستی خوێندنی باڵاو بەکالۆریۆسیشە وە بۆ پرۆگرامە تایبەتەکان کۆرسی کورتخایەن دابین دەکات وە فیلۆشیپ بۆ سەردانی کردنی پرۆفیسۆر ولێکۆڵەران لە مەکسیک وە بۆ هاوکاری میدیایی وە بەرهەمی ئەدەبی دابین دەکات.

-بری هاوکاری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت.

– چەند کورسیەکی سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکاران.

– سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان وعێراق وخوێندکارانی نێودەوڵەتی  .

– خوێندن لەوڵاتی مەکسیک دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەش کردنی داواکاری ٢٧/٩/٢٠١٩یە.

-بری هاوکاری دارایی بەپێی ئاستی ئەکادیمی دەدرێت بەخوێندکاران.

-خوێندکارەکان دەتوانن لەوبوارانەدا بخوێنن کەلەلایەن دامەزراوە میواندارەکانی مەکسیکەوە دابین کراوە بێجگە لە بەشەکانی بەرێوەبردنی بازرگانی ، نەشتەرگەری جوانکاری ، ژمێریاری ،بازارگەری ،دانسازی ، بڵاوکراوە.

داواکاری

-خوێندکارەکان لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا ناتوانن لەمەکسیک بژین.

– بێجگە لە حاڵەتی تایبەتی خوێندکار ناتوانێت لە مانگی ١١یان مانگی ١٢ دا سکۆلەرشیپ وەربگرێت.

-هەموو دۆکیومێنتەکانی خوێندکار دەبێت بەزمانی ئیسپانی بێت یان وەرگێردرابێت بۆ زمانی ئیسپانی.

-هەموو خویندکارەکان پێویستە داواکاری پێسکەشی کونسوڵخانەی مەکسیک بکەن لە وڵاتەکانیان یاخود دامەزراوەیەکی مەکسیکی لە وڵاتەکەیان.

-خوێندکارەکان ئەنجامی داواکاریەکەیان وەردەگرن لەرێی کونسوڵخانە یاخود دامەزراوەکەوە.

-سکۆلەرشیپەکە ناگوازریتەوە و ناتوانریت دوا بخرێت بۆ چەند ساڵێک.

-خوێندکارانی بیانی دەبێت ئاستی شارەزایی خۆیان لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمینن وە داواکارییەکانی دامەزراوەکە جێبەجێ بکەن.

سوود

سکۆلەرشیپەکە کرێی خوێندن و بیمەی تەندروستی وگواستنەوە لە مەکسیکەوە بۆ دامەزراوەی میواندار و مووچەی مانگانە لەئەستۆ دەگرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu