بروانامەی (MD) (Doctor of Medicine) چیە؟
بروانامەی ئاستی باڵایە لەخوێندنی پزیشکیدا بۆ ئەوخوێندکارانەی کە ئاستی (MBBS) تێدەپەرێنن وە لەوانەیە یەکسان بکرێت وەک بروانامەی (Ph.D.)لە هەندێک وڵاتدا وە بروانامەیەکی بەرزترە بەبەراورد بە(MBBS) وە تایبەتمەندیەتی زیاترە وە ماوەی خوێندنەکەی ٦.٥ ساڵە.
بروانامەی (Bachelor of Medicine Bachelor of Surgery) (MBBS)چیە؟
بروانامەی ئاستی بەکالۆریۆسە لە پزیشکی بەکالۆریۆس لە نەشتەرگەری دا کە خوێندکار تیایدا لە بوارەکانی پزیشکی دا دەخوێنێت ، و ئاستێکی بنەرەتیە کە لە خوێندکار داوادەکرێت خوێندنی باڵاتری پزیشکی یاخود ماجستێری پزیشکی بخوێنیت لە پاش تەواوکردنی ئەم ئاستە ،و ئەم ئاستە لە زۆربەی وڵاتەکاندا ماوەکەی ٤ یان ٤.٥ ساڵە.
جیاوازی لەنێوان بروانامەی (MBBS) و (MD) دا :
١-(MBBS) بروانامەی (Bachelor of Medicine Bachelor of Surgery-بەکالۆریۆس لە پزیشکی بەکالۆریۆس لەنەشتەرگەری) وە (MD) بروانامەی ( Doctor of Medicine- دکتۆری گشتی پزیشکی).
٢- ماوەی خوێندنی (MBBS) ٤ یان ٤.٥ ساڵە وە ماوەی خوێندنی (MD) ٦یان ٦.٥ ساڵە.
٣- (MBBS) بەشێوەیەکی بنەرەتی ئاستی بەکالۆریۆسە بەڵام خوێندنی (MD) وەک ئاستی خوێندنی باڵا یاخود ماجستێرە.