زەمالەی خوێندنی کۆرسی کورتخایەن

In ئەلمانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هاوپۆلنه‌كراو

خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆ بەشداری کردن لە پرۆگرامی سکۆلەرشیپی (Baden-Wurttemberg) بۆ پاڵپشتی کردنیان لە ماوەیەکی کورتی ئەکادیمی دا ،خوێندکارە ئەڵمانی وبیانیەکان شیاون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەم سکۆلەرشیپە.

ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ پاڵپشتی کردنی ئاڵوگۆری نێودەوڵەتییە لەنێوان خوێندکارە ئاست بەرزە ئەڵمانی و بیانیەکان.

سکۆلەرشیپی (Baden-Wurttemberg) بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی ( Baden-Württemberg)ی چالاک وداینەمیک ، کە رێگا رووندەکاتەوە  بۆ لێکۆڵینەوەی جیهانی وە شێوازەکانی خوێندن شیدەکاتەوە وە کۆمەڵەیەکی بەرپرسیارە لەگەڵ کەسە هاوکارەکان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوەکە ( The Baden-Württemberg Foundation).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی کۆرسێکی ئەکادیمی کورتخایەن.

-سکۆلەرشیپ بری ٦٠٠ یۆرۆ دەبەخشێت بە بەشداربوەکان.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندکارانی ئەڵمانی و خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-پرۆگرامەکە لەدەرەوەی ئەڵمانیا دەخوێنرێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١٠/٢٠١٩یە.

داواکاری

-بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت ئەم سکۆلەرشیپە وەربگرێت پێویستە خوێندکاری ئاستی ماجستێر یان دببلۆم یان خوێندکاری (Staatsexamen) بوبێت لە زانکۆی ( Mannheim) وە ئامانجی خوێندنی دەرەکی هەبێت لە دەرەوەی ئەوروپا بۆ نمونە لە وڵاتی روسیا لە کۆرسی پایزەدا وە لە کۆرسی بەهارەدا.

 -ئەو خوێندکارانەی کەلە دامەزراوەیەکی ترەوە هاتوون بۆ ئەم سکۆلەرشیپە وەرناگیرێن.

-زانکۆی ( Mannheim) تەنیا دەتوانێت پشتگیری پرۆگرامەکانی خوێندنی دەرەکی ئەوروپی بکات لەریگەی پرۆگرامەکانی (Erasmus )ەوە.

-خوێندکارەکان دەبێت بروانامەی خوێندنی پێشتریان پێشکەش بە زانکۆ بکەن.

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارانەی کا بیانین پێویستە شارەزایی خۆیان لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ زانکۆ بسەلمێنن ئەویش بە هەبوونی بروانامەی (IELTS)یان (TOEFL)

سوود

دامەزراوەکە ئەو برە پارەیە دابین دەکات کە دەدرێت بۆ سکۆلەرشیپەکە ،خوێندکارەکان بری ٦٠٠٠یۆرۆیان پێدەدرێت مانگانە وبۆ ماوەی ٤ مانگ.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu