بۆ راکێشانی خوێندکارە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی (University of Tehran Kish) سکۆلەرشیپ پێشکەش دەکات بۆ خوێندکارە سەرکەوتووە نێودەوڵەتیەکان لە ئێران.
سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ هەموو خوێندکارانی بەکالۆریۆس بۆ خوێندنی پرۆگرامی ئاستی ماجستێرلە زانکۆی تاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١
وەک کۆنترین زانکۆی مۆدیرن ،زانکۆی تاران پایەدارترین زانکۆیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا ،وە هەژمار دەکرێت وەک یەکێک لە باشترین زانکۆکان لە جیهاندا.
زانکۆی تاران چەندین هەلی چارەسەر و کارکردن بۆ خوێندکاران بۆ یارمەتی دانیان لەپلاندانانی کارەکانیان وە دۆزینەوەی کار ،خوێندکارەکان دەتوانن کارامەییان و ئەو ناوبانگەی کەپێویستیانە بۆ رێگای ژیانی درێژ لە سەرکەوتنی پرۆفیشناڵدا بەدەست بهێنن.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٩/٢٠١٩
-ناوی زانکۆ (University of Tehran Kish).
-سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن و مووچەی مانگانە دابین دەکات.
-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
-خوێندن لە وڵاتی ئێران دەبێت.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لەهەموو بوارەکاندا.
داواکاری
-خوێندکارەکان بۆ ئەوەی شیاو بن بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ یەکێک لە پرۆگرامەکانی ( UT-KIC MSc, MA)یان (PhD) وە پێویستە تەمەنیان خوار ٢٨ ساڵ بێت بۆ خوێندنی ماجستێر وە بۆ پرۆگرامی دکتۆرا پێویستە تەمەنیان لە خوار ٣٢ ساڵ بێت.
-بۆ ئەوەی خوێندکارەکان شیاو بن بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێویستە پێشەکی داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە زانکۆ پاشان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی شیاو دەبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
-خوێندکارەکان کۆپی بروانامە ودەقێکی و نامەیەک دەربارەی خۆی و نامەی پشتگیری وسی ڤی و بروانامەی تاقیکردنەوەی ستاندارد.
-بۆ ئەوەی خویندکارەکان بتوانن سکۆلەرشیپ وەربگرن بۆ خوێندنی ماجستێر دەبێت بەلایەنی کەمەوە نمرەی ١٤ لە ٢٠ ی هەبێت لە تاقیکردنەوەی (GPA) یاخود نمرەی ٢.٨ لە ٤