سکۆلەرشیپی (Chevening)

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئۆفیسی نەتەوەی وبیانی (FCO)وە دامەزراوە هاوبەشەکانیان سکۆلەرشیپی (Chevening)رادەگەیەنن بۆ پرۆگرامی ئاستی ماجستێر، خوێندکارانی نێودەوڵەتی شیاون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپەکە.

سکۆلەرشیپی (Chevening)هەلی بێهاوتا بۆ سەرکردەکانی دوارۆژ وبریاردەرەکان لەهەموو جیهانەوە دەرەخسێنێت بۆ گەشەسەندنی پرۆفیشناڵ وئەکادیمی  و تۆری فراوان وئەزمونی کلتوری بریطانیا وە دروست کردنی پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ بریطانیا.

(Chevening)سکۆلەرشیپی نیودەوڵەتی حکومەتی بریطانیایە ئامانجی گەشەسەندنی سەرکردەکانی داهاتووە لەساڵی ١٩٨٣ وە ،لەلایەن (FCO)ودامەزراوە هاوکارەکانی  دەدریت بە خوێندکاران ،دووجۆری یارمەتی پێشکەش دەکات ( Chevening Scholarships)و(Chevening Fellowships) وەرگرتنەکەی کەوتووەتە سەر ئەوەی کە کامیان بەشێوەی کەسی دیاری دەکرێن لەلایەن کونسولخانەی بریطانیا و نوێنەری باڵالە هەموو جیهانەوە.

خوێندکارەکان پێویستە بروانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت ئەوکات دەتوانن داخڵی پرۆگرامی ماجستێر ببن لەزانکۆکانی بریطزنیا کە دەبێت هاوشێوەی ئاستی(2:1) ی بروانامەی (honors degree )بریطانیا بێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی سکۆلەرشیپەکە (Chevening).

-سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێرە وبەشێوەیەکی ئاسایی بۆ خوێندنی ماجستێری یەک ساڵییە.

-سکۆلەرشیپەکە هەموو کرێی خوێندن لەئەستۆ دەگرێت.

-سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ خوێندکرانی عیراق وهەرێمی کوردستان.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٥/١١/٢٠١٩یە.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت دانیشتووی ئەو وڵاتانە بێت کە شیاون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپەکە.

-خوێندکاردەبێت بگەرێتەوە بۆ وڵاتەکەی بەلایەنی کەمەوە لە ماوەی دوو ساڵ دوای کۆتای هاتی سکۆلەرشیپەکەی.

– خوێندکارەکان پێویستە بروانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت ئەوکات دەتوانن داخڵی پرۆگرامی ماجستێر ببن لەزانکۆکانی بریطزنیا کە دەبێت هاوشێوەی ئاستی(2:1) ی بروانامەی (honors degree )بریطانیا بێت.

-خوێندکار دەبێت بەلایەنی کەمەوە دووساڵ ئەزموونی کارکردنی  هەبێت (کە لەوانەیە بۆ پرۆگرامی فیلۆشیپ زیاتر بێت لە ٥ساڵ )

-خوێندکار دەبێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ سێ زانکۆی جیاوازی بریطانیا وە نامەی وەرگرتنی سەرەتای لەیەکێک لەوسێ زانکۆیەی ک.ەهەڵی بژاردووە پێبگات لە١١/٧/٢٠١٩دا.

-خوێندکار دەبێت داواکاریەکانی ()بۆ زمانی ئینگلیزی ببینێت لە ١١/٧/٢٠١٩دا.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

خوێندکارەکان ئازادن بۆ تاقیکردنەوەی زیاتر لەجارێک بەمەبەستی دابین کردنی داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی بەڵام (Chevening)پارەی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی دابین ناکات ،خوێندکار خۆی بەرپرسیارە بۆ دابین کردنی تێچوی تاقیکردنەوەکان.

-ئەوتاقیکردنەوانەی زمان کەلەلایەن (Chevening)ەوە دانپێدانراون ئەمانەن :

١- IELTS ئەکادیمی

٢- (PTE)ئەکادیمی

٣- TOEFL iBT

٤- (Cambridge English: Advanced (CEA

٥-(Trinity ISE II (B2)

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu