زەمالەی خوێندنی باڵا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

سکۆلەرشیپ رێگەیەکی یارمەتیدەرە بۆ تەواوکردنی خوێندن،زانکۆی(Aberystwyth) هەلی سکۆلەرشیپی سەرکەوتووی ئاستی خوێندنی باڵا پێشکەش دەکات بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان.

سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی ئاستی خوێندنی باڵا بەردەستە بۆ خوێندکارانی بیانی وە ئامانجی ئەوەیە کە یارمەتییان بدات لە خوێندنەکەیاندا لەرێی لەئەسۆگرتنی کرێی خوێندنەکەیان لەوڵاتی بریطانیا.

زانکۆی (Aberystwyth)ئاستی لەنێوان ٥٠ زانکۆ یەکەمەکەی بریطانیایە ،لەساڵی ١٨٧٢دا دامەزراوە وە بووە بەیەکەم زانکۆ لە خەڵاتی (prestigious )دا واتا (زانکۆی ساڵ بووە بۆ کوالێتی فێرکردن ).

زانکۆی(Aberystwyth) لێکۆڵینەوەی جیهانی دابین دەکات هەروەها فێرکردنی ناوازە بۆ خوێندکارەکان ،وە بەشەناوخۆییەکی زۆرباشی هەیە وە بواری زۆر فراوانی هەیە.

 

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ( Aberystwyth University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی باڵا.

-سکۆلەرشیپ بری ٥،٠٠٠پاوەند دەبەخشێت بەخوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان ١٣ کورسیە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی بریطانیا دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داوکاری ٢٣/٨/٢٠١٩یە.

-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.

-خوێندکارانی بیانی دەتوانن داوکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.

-خوێندکار دەتوانێت داواکاری پێشکەشی کۆرسەکانی خوێندنی باڵا لەزانکۆ بکات.

-داواکاری

-خوێندکارەکان پێویستە ئۆفەرەکانی سکۆلەرشیپەکە قبول بکەن وە پارەی کۆرسەکە کە ٢٠٠٠پاوەندە پێوسیتە لەماوەی دوو هەفتەدا پێیان بگات لەوکاتەی سکۆلەرشیپەکەیان پیدەگات.

-خوێندکار پێویستە پێشەکی ناوتۆمار بکات لەزانکۆ بۆ خوێندنی ئاستی باڵای پرۆگرامی فول تایم ئەوکات بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی شیاو دەبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بروانامەی ()بریطانیا بن یاخود بروانامەیەکی تر کە هاوشێوەی ئەو بروانامەیە بێت.

-لەکاتی ناوتۆمار کردندا خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندنی پێشتری وسیڤی وسەلماندنی توانای زمان پێشکەش بە زانکۆ بکات.

 -ئەوخوێندکارانەی کەزمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا پێویستە توانای ئاستی زمانی ئینگلیزیان بسەلمێنن بۆ زانۆ ئەویش بە هەبوونی بروانامەی ( IELTS)یان (TOEFL)

سوود

زانکۆ بەگشتی ١٣ کورسی خوێندن پێشکەش دەکات وە بۆ هەریەکێکیان بری ٥٠٠٠پاوەند پێشکەش دەکات لەرێی کرێی خویندنی کۆرسی فول تایم بۆ دەستپێکردنی کۆرسی خوێندنی مانگی ٩ی٢٠١٩

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu