زەمالەی خوێندن لە سلۆڤاکیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆ پرۆگرامی نەتەوەیی بۆخوێندکارە بیانیەکان،سکۆلەرشیپەکە پاڵپشتی خوێندن /فێرکردن/هونەری  خوێندکارانی بیانی وە بۆ خوێندکارانی دکتۆرا ومامۆستایانی زانکۆو هونەرمەندان لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا  وە دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە لە سلۆڤاکیا.

پرۆگرامی نەتەوەیی حکومەتی سلۆڤاکیا (NSP) پاڵپشتی خوێندکارەکان وخوێندکارانی دکتۆرا دەکات کە دەیانەوێت لە سلۆڤاکیا بخوێنن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوە ( Slovak Academic Information Agency).

-ئاستی کۆرسەکە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرایە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی هەموو وڵاتان (جگە لە دانیشتوانی سلۆڤاکیا).

-خوێندنەکە لە ساسینکۆڤا دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەش کردنی داوکاری ٣١/١٠/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپەکە دابین کراوە بۆ خوێندنی هەموو ئەوبوارانەی کە لەزانکۆو دامەزراوەکانی سلۆڤاکیا هەن.

داواکاری

-ئەوخوێندکارانەی کەشیاون بۆ خوێندن لەچوارچێوەی (NSP:A)دا ئەمانەن:

١- دەبێت خوێندکاری زانکۆ بن لەدەرەوەی سلۆڤاکیا.

٢-دەبێت خوێندکاری ئاستی دوەمی خوێندنی باڵابن (ماجستێر)،یاخود خوێندکار دەبێت لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا بالایەنی کەمەوە دووساڵی خوێندنی زانکۆیان تەواوکردبێت لەهەمان پرۆگرامی خوێندن.

٣-خوێندکار دەبێت لەماوەی خوێندنەکەیدا لە سلۆڤاکیا بمێنێتەوە کەقبولکراوە لەلایەن زانکۆیەکی حکومی یان ئەهلی یان زانکۆیەکی هەرێمی لە سلۆڤاکیا بۆ خوێندنی ئەکادیمی لە سلۆڤاکیا..

-بۆ ماوەی مانەوە لە سلۆڤاکیا خوێندکاری ماجستێردەبێت (١-٢)کۆرس کە دەکاتە (٤-٥ یاخود ٩-١٠)مانگ بمێنێتەوە یاخود دەبێت (١-٣) کۆرس بمێنێتەوە کەدابەش کراوە بەسەر ساڵەکەدا ودەکاتە (٣-٤ یاخود ٦-٧ یاخود ٩-١٠)مانگ.

-خوێندکارانی ئاستی دکتۆرا کەبۆ خوێندن یاخود بۆ راهێنانی زانستی کەقبولکرا لەلایەن زانکۆیەکی حکومی یان ئەهلی یان زانکۆیەکی هەرێمی لە سلۆڤاکیا بۆ خوێندنی ئەکادیمی ئاستی دکتۆرالە سلۆڤاکیا وەک (ئەکادیمیای زانستی لە سلۆڤاکیا).

-بۆ ماوەی مانەوەی خوێندکارانی ئاستی دکتۆرا خوێندکار دەبێت (١بۆ١٠) مانگ بمێنێتەوە.

-مامۆستایانی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان ولێکۆڵەران وهونەرمەندان کە بانگێشت کراون بۆ وانەوتنەوەو لێكۆڵینەوەو کاری هونەری لە سلۆڤاکیا دەمێننەوە لەلایەن دامەزراوەکەوە وە بروانامەی یاساییان پێدەدرێت بۆ لێکۆڵینەوەو گەشەسەندنیان.

-ماوەی مانەوە بۆ مامۆستایان زانکۆ وهونەرمەندان ولێکۆڵەران (١-١٠) مانگە.

-خوێندکاردەبێت ئامادەبێت کە سکانی بانگێشتنامە ونامەی وەرگرتن وسیڤی و وردەکاری پرۆگرامی خوێندنەکەی ودوونامەی پشتگیری وسکانی بروانامەی بەکالۆریۆس ودبلۆم.

داواکاری زمان

خوێندکارەکانی دەرەوەی وڵات دەبێت داواکارییەکانی زانکۆبۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن.

سوود

سکۆلەرشیپەکە کرێی ژیان وەک (خواردن وبەشەناوخۆیی) لەئەستۆ دەگرێت وە ئەم برەیان پێدەدرێت:

١-بۆ خوێندکارانی زانکۆ بری ٣٥٠یۆرۆ.

٢-بۆ خوێندکارانی دکتۆرا بری ٥٨٠یۆرۆ.

٣-بۆمامۆستایانی زانکۆولێکۆڵەران وهونەرمەندان بەم شێوەیەیە:

-بەبێ بروانامەی دکتۆرا وە ئەزموونی کارکردنی کەمتربێت لە چوارساڵ وەک مامۆستای زانکۆ یان لێکۆڵەر یان هونەرمەند ئەوا بری ٥٨٠یۆرۆیان پێدەدرێت.

– بروانامەی دکتۆرایان هەبێت وە ئەزموونی کارکردنی کەمتربێت لە دە ساڵ وەک مامۆستای زانکۆ یان لێکۆڵەر یان هونەرمەند ئەوا بری ٨٥٠یۆرۆیان پێدەدرێت.

– بروانامەی دکتۆرایان هەبێت وە ئەزموونی کارکردنی زیاتر بێت لە دە ساڵ وەک مامۆستای زانکۆ یان لێکۆڵەر یان هونەرمەند ئەوا بری ١٠٠٠یۆرۆیان پێدەدرێت.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu