خوێندنی باڵای هەرێم پێشوازی لەبڕیارێكی خوێندنی باڵای عیراق دەكات

In خوێــنــدن, ڕێنمایەکانی وەزارەت, سلایدەر

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لە نوسراوێكدا هەنگاوەكانی دانپێدانانی بەشێك لە زانكۆكانی هەرێم دەستپێدەكات، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەم هەنگاوە بە دەستپێكێكی گرنگ بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكانی نێوانیان دادەنێت.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی عیراقی بەژمارە (٥١٦٤) لە ڕێكەوتی (٣١/٧/٢٠١٩) بڕیاری پێكهێنانی سێ لێژنەی دراوە تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پێداویستیەكانی دانپێدانان بە زانكۆكانی (سۆران، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، ڕاپەڕین، كوردستان/هەولێر، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پۆلیتەكنیكی دهۆك).
لەبەرامبەر ئەو بڕیارەدا، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: پێشوازی لەم بڕیارەی حكومەتی عیراقی دەكەین و بەهەنگاوێكی گرنگی دادەنێین بۆ ئاساییكردنەوە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان، وتیشی: ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی گرنگە بۆ زیندوكردنەوەی گیانی بەیەكەوە كاركردن و چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكان و هاوكاری نێوانمان بۆ خزمەتكردن و بەرەوپێشبردنی كەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان و عیراق.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەو لایەنانەی كرد كەهاوكار و هەماهەنگ بوون لەم پرۆسەیە بەتایبەت ئەندامانی فراكسیۆنە كوردییەكان لە لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ ئەوەش تەواوی فەرمانگەكانی وەزارەت و زانكۆ پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی ئامادەكاری و هاوكاریكردنی لێژنە پسپۆرەكان بەمەبەستی خێرا بەڕێوەچوونی ڕێككارە پێویستەكان.
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا د. ئارام محمد ڕایگەیاند: كاردەكەین بۆ ئەوەی هەردولامان پابەندبین بە بنەماكانی دەستوری عیراق، بەو پێیەی ئەو زانكۆیانەی لەلایەن حكومەتی هەرێم مۆڵەتی پێدەدرێت، ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی عیراقی دانپێنراو بێت.
جێگەی ئاماژەیە بەشێك لە زانكۆ تازەكانی هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقی دانپێنرا نەبون، زۆر جار دەرچوانی ئەم زانكۆیانە دووچاری گرفت دەبوون لەكاتی پەسەندكردنی بڕوانامەكانیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بەتایبەت لەو كاتانەی دەرچوان بۆ درێژەدان بەخوێندن ڕویان لە وڵاتە عەرەبیەكان دەكرد. لە ساڵانی ڕابردووش چەندین لێژنەی پسپۆر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بەمەبەستی هەڵسەنگادن سەردانی ئەم زانكۆیانەی كردوەو ڕاسپاردە و تێبێنی پێویستییان پێشكەش كردوە.
كردووە.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu