بۆ ئاسانکردنی خوێندن دامەزراوەی (GreenMatch)هەلی سکۆلەرشیپی (GreenMatch)رادەگەیەنێت.
ئامانجی سەرەکی ئەم خوێندنە بۆ یارمەتی دانی ئەوخوێندکارانەیە ئارەزوویان هەیە لەبواری ژینگە وبەردەوامی پێدان وپلان دانان یاخود خوێندکار ئێستا خۆی لە زانکۆیەکی سویدی بخوێنێت.
(GreenMatch)خزمەتگوزاریەکی بێهاوتای سوید پێشکەش دەکات کە یارمەتی سەرچاوەی توانای سەوزایی دەدات لە کوالێتی ونرخدا ،خوێندنی بەخۆرایی دابین دەکات.
ئەم سکۆلەرشیپە برێکی باش لە یارمەتی بۆخوێندکارە ئاست بەرزەکان دابین دەکات بەمەبەستی ئاسان کردنی خوێندنەکەیان.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-ناوی دامەزراوە(GreenMatch).
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ هەموو ئاستەکانی خوێندن.
-سکۆلەرشیپ بری ٥١٨ دەدات بەخوێندکار.
-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/١٠/٢٠١٩یە.
-خوێندن لە وڵاتی سوید دەبێت.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەرئاستێکی خوێندن لەبواری ژینگەوبەردەوامی.
داواکاری
-خوێندکار دەبێت بیەوێت لەبواری ژینگەو بەردەوامیدا بخوێنێت.
-خوێندکار دەبێت لەزانکۆ بخوێنێت یان پلانی دانابێت بۆ خوێندن لەزانکۆ پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەشی وەرگرتن بکات لەزانکۆ.
-خوێندکار دەبێت نامەی داوکاری بنوسێت و بەتەواوی باسی خۆی بکات کە بۆچی زۆر گونجاوە بۆ ئەو سکۆلەرشیپە وە هەروەها وەڵامی ئەوەشباتەوە کەچۆن دەتوانێت داهاتوویەکی بەردەوام دروستبکات.
سوود
سکۆلەرشیپ بری ٥١٨$ دابین دەکات بۆ خوێندکار بۆ دابین کردنی کرێی خوێندن.