زەمالەی خوێندن لە زانکۆی کامبریج

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆیکامبریج سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لەساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠،خوێندکارانی نێودەوڵەتی شیاون بۆ وەرگرتنی ئەم سکۆلەرشیپە.

ئامانجی سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی کامبریج بۆ ئەوەیە کە ٢٥٠خوێندکاری ئاست بەرزی جهیان بەبێ رەچاوکردنی نەتەوەیی ،سکۆلەرشیپی فولیان پێدەدرێت بۆ پێشکەوتنی لێکۆڵینەوە بۆ ئاستی دکتۆرا.

ئەمرۆ(Trust) گەورەترین دابینکاری سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتییە بۆ خوێندکاران لەزانکۆی کامبریج،کاردەکات لەگەڵ هاوکارە جیهانیەکانی بۆ پاڵپشتی لە خوێندکارانی نێودەوڵەتی لەرێگەی سکۆلەرشیپی جیاوازەوە

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١٠/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی لێکۆڵینەوە بۆ ئاستی دکتۆرا لەزانکۆی کامبریج.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەموو بوارەکان لە ئاستی دکتۆرا کەلەزانکۆی کامبریج هەیە.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

سوود

سکۆلەرشیپ پاڵپشتی دارایی تەواوی لێکۆڵینەوەی دکتۆرا دەکات ،سکۆلەرشیپەکە پارەی پێکهاتنی زانکۆکەو مووچەی چاکسازی بۆ یەک کەس دەدات ،هەروەها بۆ زیادکردنی ژمارەی سکۆلەرشیپەکان (Trust)کاتێک کە گونجاو بێت ژمارەی خوێندکارە سەرکەوتووەکان زیاد دەکات لە سکۆلەرشیپی ( Vice-Chancellor’s Awards) وسکۆلەرشیپی (Cambridge)بۆ سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی زیاتر لەگەڵ نوێنەری لێکۆڵینەوەی بریطانیا،یاخود رێکخراوە هاوبەشەکانیان ،یاخود کۆلێژو بەشەکان کە ئامادەن پرۆگرامی فول سکۆلەرشیپ پێشکەش بکەن.

-هەموو خوێندکاریک بەبێ رەچاوکردنی ناسنامەی نەتەوەیی شیاوە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

داواکاری

-(Trust)ئەو خوێندکارانە قبوڵ ناکات کە وازیان هێناوە لەکۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی کامبریج،هەروەها ئەوانەی کە داواکارییان بۆ سکۆلەرشیپی خوێندنی باڵا پێشکەش کردووە.

-خوێندکار دەبێت بیەوێت خوێندنی کۆرسێک دەستپێبکات لەئاستی بەکالۆریۆس (بێجگەلەخوێندکارانی بریطانیا وئەوروپا)یاخود لە ئاستی ماجستێر وەک بوارەکانی (MPhil, MASt, LLM) یاخود بۆ ئاستی دکتۆرای لێکۆڵینەوە.

-خوێندکاران دەبێت ئەوە بزانن کە (Trust)سکۆلەرشیپی زۆر بۆ ئاستی بەکالۆریۆس دابین ناکات وە پرۆگرامیکی زۆری هەیە بۆ خوێندکارانی ماجستێرو دکتۆرا، نزیکەی ٪٨٥ ی سکۆلەرشیپەکان بۆ خوێندکارانی ماجستێر ودکتۆرا دەبێت.

-(Trust) بەشێوەیەکی ئاسایی پاڵپشتی ئەوخوێندکارانە ناکات کە ئەیانەوێ ئاستێک بخوێنن کە پێشتە خوێندوویانە یاخود نزمترە لەو ئاستەی کە خوێندوویانە ،بەڵام سکۆلەرشیپ دەدرێت بەو خوێندکارانەی کە داوادەکان دووەم ماجستێریان خوێندووە لە زانکۆی کامبریج وە ئێستا داوادەکەن ئاستی دکتۆرا بخوێنن ،یاخود لە ئەوخوێندکارە نیودەوڵەتییانەی کەدەیانەویت لە کامبریج بخوێنن وەک ئەندام بۆ ئاستی بەکالۆریۆس.

-(Trust)سکۆلەرشیپی نیە بۆ خوێندنی ئاستی پۆست دکتۆرا.

-خوێندکار بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپی پێبدرێت پێویستە ناوتۆماربکار بکات لەزانکۆی کامبریج لەرێگەی پێشکەشکردنی داواکاری ئاساییەوە پاشان دەتوانێت داوای وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات.

داواکاری زمان

خوێندکارانی دانیشتووەی دەرەوەی بریطانیا پێویستە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی کە لەزانکۆ داواکراوە بیبین.

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu