وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بریارێكى ده‌ركرد

In خوێــنــدن, ڕێنمایەکانی وەزارەت, سلایدەر

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بریارێك بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە مامۆستایان ده‌ركرد

-وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەینێت،  به‌مه‌رج مۆله‌تى بێ مووچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت ، هەروەها دەبێت ئەو مامۆستایەی داواکارییەکە پێشکەش دەکات بەڵێننامە بدات، کە بە ھیچ شێوەیەک داوای ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی نەکات.

-لە کاتی درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە، دەبێ دەست بە دەوام بکاتەوە و دووبارە داواکارییەک پێشکەش بکات بۆ مۆڵەت، ئەگەر وا نەکات نایاساییە، سەبارەت بەوانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن و بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەوکاتە دەبێت راپۆرتی پزیشکیی پەسندکراو لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکاتی دەرەوەی حکوومەت ھەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوە، دوای ئەوە مۆڵەتی بێ مووچەیان پێ دەدرێت.

– له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ هاتووه‌ ،  مۆڵەتەکە لەسەر بنەمای ئەوە دەدرێت، کە پێویست بێـت و کاریگەریی لەسەر میلاک و پسپۆڕی نەبێت و رەزامەندیی ئەو شوێنەیشی لەسەر بێت، کە تیایدا میلاکە.

-هەروەها لەدوای1 ى 9  مامۆستایان بۆیان نییە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن، ھەروەھا دەبێ ئەو مامۆستایەی داواکارییەکە پێشکەشدەکات بەڵێننامە بدات، کە بە ھیچ شێوەیەک داوای ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ناکات و بە ھیچ جۆرێک نابێت مامۆستا دەوام نەکات، تاوەکوو فەرمانی مۆڵەتی بێ مووچەییەکەی بۆ دەردەچێت.

– له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،  دوای دەرچوونی فەرمانی وزاریی مۆڵەتەکە، بەڕێوەبەری قوتابخانە یان شوێنەکەی بۆی نییە دەست لەکارھەڵگرتنی دوا بخات.

-وە وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مۆڵەتی دایکایەتی  رایده‌گه‌ێنێت ئەو مامۆستایەی لە مۆڵەتی دایکایەتی بێت، لەدوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەی مافی ھەیە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu