بەخێربێن بۆ فیلۆشیپی ماجستێر لە بواری تەندروستی کۆمەڵ وە پزیشکی خولاوە بۆ وڵاتانی هەژار نشین لە ساڵی ٢٠١٩دا کراوەیە بۆ وڵاتە گەشەسەندووەکان ،سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ پرۆگرامەکانی ماجستێر ودکتۆرا لە بوارەکانی تەندروستی کۆمەڵ وپزیشکی خولاوە ،وە کاتی کۆتایی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٣٠/٨/٢٠١٩یە.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-ناوی دامەزراوە (selected organisations).
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر ودکتۆرا.
-سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی (تەندروستی کۆمەڵ ،پزیشکی خولاوە)دابین کراوە.
-سکۆلەرشیپ کرێی خوێندنی فوول بەبری ١٢٠٠یۆرۆ ومووچە وتێچووی لێکۆ ڵینەوە لەئەستۆ دەگرێت.
-سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندکارانی وڵاتانی هەزارنشینەو وە هەلێکە بۆ راهێنانی خوێندکارانی ئاستی ماجستێر.
داواکاری
-پرۆژەی لێکۆڵینەوەکە پێویستە لە دامەزراەیەکی شیاو بکرێت وە دەبێت متمانە پێکراو بێت لە(science remit ) وە تیشک بخاتە سەر تەندروستی لە وڵاتانی هەژارنشین.
-خوێندکار پێوسیتە سپۆنسەری بکرێت لەلایەن دامەزراوەیەکی وڵاتانی هەژارنشینەوە.
-خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی کلینیکی یان ناکلینیکی بێت لەبوارێکی پەیوەست بە تەندروستی کۆمەڵ.
-خوێندکار دەبێت لە قۆناغی سەرەتای کارەکەیدا بێت لەگەڵ هەبوونی شارەزاییەکی سنووردار لە لیکۆڵینەوەدا (بەڵام پێویستە ئارەزووی خۆی لەوبوارەدا پیشانبدات لە توانای فێربوون ولێکۆڵینەوەدا ).
سوود
سکۆلەرشیپ زیاتر لە ١٢٠،٠٠٠یۆرۆ وهەروەها مووچەی مانگانە ،موچەی خوێندکاری و،کرێ وتێچوونی لێکۆڵینەوە، وە سکۆلەرشیپەکە بۆ ماوەی ٣٠ مانگە (١٢مانگ بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر و١٨ مانگ بۆ پرۆژەی لێکۆڵینەوەکە).