زەمالەی خوێندن لە فینلەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

 پرۆگرامی ماجستێری ئاژانسی نەتەوەی فیلەندی بۆخوێندنی سکۆلەرشیپ،لە٢٠١٩دا کراوەیە بۆخوێندکارانی نێودەوڵەتی ،سکۆلەرشیپەکە  رێگە بەخوێندنی پرۆگرامی ئاستی ماجستێردەدات لەهەموو بوارەکاندا کەلە زانکۆکانی فینلەندا هەیە کەکاتی کۆتای بۆسکۆلەرشیپەکە ٣١/٨/٢٠١٩یە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندن لە زانکۆکانی فینلەندا.

-خوێندن لەوڵاتی فینلەندا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ خوێندکارانی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ خوێندکار وەردەگرێت بۆ خوێندنی هەموو بوارەکان لەزانکۆکانی فینلەندا.

-سکۆلەرشیپ بری ٨٠٠یۆرۆ مانگانە دەدات بە خوێندکار.

سوود

سکۆلەرشیپ دەیەوێت بۆ زۆرترینی کۆرسێک بری ٨٠٠یۆرۆ مانگانە بدات بەخوێندکار .وە ئاژانسی نەتەوەی فینلەندا بۆ خوێندن کرێی گەشت کردن بە جیا لەئەستۆ ناگرێت.

داواکاری

-خوێندکار پێویستە پێویستە پێشەکی ناوی تۆمارکردبێت لە زانکۆیەکی فینلەندا بۆ ئاستی ماجستێر پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت ئەم دۆکیومێنتانە پێشکەش بکات:

١- سیڤی

٢- پلانی لێکۆڵینەوە وخوێندن (ئەمە گرنگترین پاشکۆیە بۆ داواکارییەکە).

٣-فۆرمی سەرچاوە لەلایەن مامۆستایەکی فینلەندی لەزانکۆکەت ،لەگەڵ خەمڵاندنی توانای زمانی فینلەندی.

٤-نامەی قبولی ئەو زانکۆیەی کەخوێندکار لێی وەرگیراوە.

کاتی پێشکەشکردن

خوێندکار دەتوانێت لەساڵێکدا دوجار داواکاری پێشکەش بکات:

١-لە ٣١/٣ بۆ خوێندن لە کۆرسی پایزدا.

٢-لە٣١/٨ بۆ خوێندن لە کۆرسی بەهار.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu