کۆمپانیای موکریان ئێستا ئامادەیە لە ماوەی تەنها چەند رۆژێک ئۆفەری زمانی ئینگلیزی لە وڵاتی بریطانیا دابین بکات.
بەشداری لە خولی زمانی ئینگلیزی پێویستی بە هیچ بڕوانامەیەکی زمان نییە، کۆمپانیاکەمان لە باشترین سەنتەر و ناوەندە ئەکادیمیەکانی وڵاتی بریطانیا دەرفەتی بەشداری بۆ ئێوەی بەڕێز دەرەخسێنێت.
بە پێی ویستی و ئارەزووی خۆت لە هەر شارێکی بریطانیا دەتەوێت بەشداری کۆرسی فێربوونی زمان بکەیت.
کۆمپانیای موکریان لە گەڵ وەرگرتنی ئۆفەری زمان ئەم خزمەتگوزارییانەی خوارەوە دابین دەکات:
١-بانگهێشتنامەی سەنتەری زمان بۆ وەرگرتنی ڤیزا.
٢-پێشوازی لە فرۆکاخانەوە.
٣-ناوتۆمارکردن و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون.
بە گشتی کرێی زمانی ئینگلیزی لە بریطانیا بە شێوەی هەفتانە حساب دەکرێت و بەپێی ئاستی کۆلێج و سەنتەری زمان نرخەکان لە نێوان ١٩٠-٢٥٠ پاوەندە، واتە بۆ کۆرسێکی ٣مانگی تەنها ٢٤٠٠پاوەند دەبێت.