زەمالەی خوێندن لە روسیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

سکۆلەرشیپی دامەزراوەی (Skolkovo) لە روسیا بۆ ئاستی ماجستێرودکتۆرا دابین کراوە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی وکراوەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩،سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندکارانی ئاستەکانی ماجستێرودکتۆرایە لەبوارەکانی(بیۆتەکنەلۆجی ،زانستی داتا ،سیستمی ووزە، زانستەکانی ژیان ، فیزیای ماتماتیکی ،ئەندازیاری نەوت،زانستی فۆتۆن ،مادەکانی بیردۆزی بر،فیزیای تیۆری) لە دامەزراوەی (Skolkovo)بۆ زانست وتەکنەلۆجیا .کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری دەگۆرێت.

ئامانجی (Skolkovo)ئەوەیە کە کە زیاترین یارمەتی دارایی بۆ خوێندکاران دابین بکات ،هەموو ئەوخوێندکارانەی ماجستێرودکتۆرا کەسکۆلەرشیپ وەردەگرن مووچەی ئەکادیمیان پێدەدرێت هەروەها هەمووکرێی خوێندن وبیمەی تەدروستی لەئەستۆ دەگرێت سکۆلەرشیپەکە.

دامەزراوەی (Skolkovo)لەروسیا بەهاوکاری لەگەڵ (MIT) (Massachusetts Institute of Technology, USA))دامەزراوە وە ئێستا خوێندکار وەردەگێت بۆ سکۆلەرشیپی فوول بۆ پرۆفرامەکانی ماجستێر ودکتۆرا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوەکە(Skolkovo Institute of Science and Technology).

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ماجستێر ١٦/٨/٢٠١٩یە وە بۆ دکتۆرا٢٢/٨/٢٠١٩یە.

-خوێندن لەوڵاتی روسیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی ماجستێر ودکتۆرایە.

-سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن ومووچە وگەشتی ئاسمانی وبیمەی تەندروستی لەخۆدەگریت.

بوارەکانی خوێندن بریتین لە:

١-بۆ ئاستی ماجستێر ١٠ سکۆلەرشیپ دابین کراوە لەم بوارانە

-زانستی داتا

-ئەندازیاری وزانستی کۆمپیتەر

-سیستمی ووزە

-ئەندازیاری نەوت

-بایۆتەکنەلۆجی

-مادەکانی فۆتۆن وبر

– فیزیای تیۆری وماتماتیکی

-زانستی مادە

-ئەندازیاری زانستی وبۆشایی

-ئەندزیاری تەکنەلۆجی دیجیتال وپێشکەوتوو

٢-بۆئاستی دکتۆرا ٧سکۆلەرشیپ دابین کراوە

-ماتماتیک ومیکانیک

-فیزیا

-ئەندازیاری وزانستی مادە

-زانستی ژیان

-ئەندازیاری کۆمپیتەر وزانستی داتا

-سیستمەکانی ئەندازیاری

-ئەندازیاری نەوت

سوود

سکۆلەرشیپەکە بۆ ماوەی دووساڵ بۆ خوێندنی ماجستێروچوارساڵ بۆ خوێندنی دکتۆرا دەبێت.

ئەمانە لەئەستۆ دەگرێت بۆ خوێندکارانی ماجستێر.

١- هەموو کرێی خوێندن.

٢-مووچەیەکی بنەرەتی بۆ سەرەتا کە نزیکەی ٥٥٠یۆرۆیە کە تا نزیکەی ٧٨٠یۆرۆ زیاد دەکات لەدوای ٦مانگ.

٣-بیمەی تەندروستی.

ئەمانە لەخۆدەگرێت بۆ خوێندکارانی دکتۆرا.

١- هەموو کرێی خوێندن.

٢-مووچەیەکی بنەرەتی بۆ سەرەتا کە نزیکەی ١٢٠٠یۆرۆیە کە تا نزیکەی ١٥٠٠یۆرۆ زیاد دەکات لەدوای ١٢مانگ.

٣-بیمەی تەندروستی.

٤-تکتی فرۆکە.

داواکاری

-خویندکارەکان دەبێت ئاست بەرزی خۆیان لەخوێندن وشارەزایی زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن.

-خوێندکار دەبێت یان لە کۆتا ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆس بێت یاخودهەڵگری  ئەم بروانامانە بێت (بەکالۆریۆس،ماجستێر،تخصص) لەیەکێک لەم بوارانەدا (ماتماتیک ،زانستی تەکنیکی ،زانستی کارپێکەری،فیزیا،کیمیا،بایۆلۆجی).

-دەبێت شارەزای زمانی ئینگلیزی بن.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu