زەمالەی خوێندن لە بواری (Bio Digital Architecture)

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا هیچ ئارەزووی زانین دەربارەی ئەوەی کە چۆن بیربکەیتەوە دەربارەی تەلارسازی لە رێگەیەکی تازەوە؟؟ ئەوا سەیری پرۆگرامی ( Bio Digital Architecture)بکە بۆ خوێندکارانی دەرەکی وە بەدوای ئارەزووەکەت بکەوە لەزانکۆی کێنت لە بریطانیا.

ئەم هەلەی خوێندن دابین کراوە لەلایەن کۆلێژی تەلارسازی زانکۆی کێنتەوە و بەردەستە بۆ هەموو خوێندکارانی بریطانیا وئەوروپا وخوێندکارانی نێودەوڵەتی کە ئارەزوویان هەیە لە بواری ( Bio Digital Architecture)لە زانکۆی کێنت.

زانکۆی کێنت لە ٤/١/١٩٦٥ وەک زانکۆی ( Beloff’s plate glass)دامەزراوە وە وەک نیوە کۆلێژێکی لێکۆڵینەوەی گشتی ئاستی لە ٥٥مین زانکۆکانی بریطانیایە.

زانکۆی کێنت کۆرسی  بناغەیەکی باش و کۆرسی بەناوبانگ دابین دەکات وە خشتەی جیاواز لە ۆرکشۆپ وکۆبونەوە لەزانکۆی کێنت خوێندکار پاڵپشتی دەکرێت لەگەڵ مامۆستا وسەرپەرشتیاری ئەزموندار .

 

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوەکە (The Kent School of Architecture).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندن لەکۆلێژی تەلارسازی.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-ئەوخوێندکارانەی کەسکۆلەرشیپ وەردەگرن بەبری ٪٥٠داشکاندنیان.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی بریطانیا وئەوروپا وخوێندکارانی جیهان.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٦/٨/٢٠١٩یە.

-خوێندن بەزمانی ئینگلیزیە.

-سکۆلەرشیۆ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی ( Bio Digital Architecture)لە زانکۆی کێنت.

داواکاری

-خوێندکار پێویستە هەندێک ئەزموونی سەرەتایی هەبێت بۆ خوێندنی ئەم پرۆگرامە.

-خوێندکار پێویستە هەڵگری بروانامەیەکی ستاندارد بێت لە تەلارسازیدا یاخود بوارێکی پەیوەست بە تەلارسازی لە ژینگەی بنیادناندا یاخود ئەوبوارانەی کە بەستراون بە بواری ( Bio Digital Architecture).

-خوێندکارەکان کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە لێیان داواکراوە کە بروانامەی ( IELTS)یان هەبێت بە نمرەی ٧ یاخود (بەلایەنی کەمەوە ٦.٥ی هەبێت لە خوێندنەوەو نوسین دا).

سوود

سکۆلەرشیپ داشکاندن بەبری ٪٥٠ دابین دەکات بۆ خوێندکار.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu