زەمالەی خوێندن لە بریطانیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی(Anglia Ruskin)هەلێکی ناوازە دەبەخشێت بە خوێندکاران بۆ خوێندنی هەرئاست وکۆرسێک لەگەڵ بردنەوەی سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی لە بریطانیا.

ئامانجی ئەم سکۆلەرشیپە ئەوەیە کە پاڵپشتی خوێندنی باڵای خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بە پێشکەشکردنی داشکاندن لە کرێی خوێندنەکەیان لە (Anglia Ruskin).

زانکۆی (Anglia Ruskin)لەساڵی ١٨٥٨دامەزراوە وەک کۆلێژێک بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی وەک زانکۆ لەساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە ناوی وەک یەکێک لە ٣٥٠ دامەزراوە باڵاکەی جیهانە ولەئاستی ٣٩ی باشترین زانکۆکانی بریطانیایە.

زانکۆی(Anglia Ruskin)ژمارەیەک کۆرسی جیاوازی هەیە کە دابین کراوەو پێشوازی لە خوێندکار دەکات بۆ خوێندن ،هەروەها خوێندکارە براوەکان یارمەتی دەدرێن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ(Anglia Ruskin University).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستەکانی بەکالۆریۆس ،ماجستێر،لێکۆڵینەوە.

-سکۆلەرشیپ بری ٩٠٠٠یۆرۆ دەدات بەخوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری کراوەیە تامانگی ٩ی ٢٠١٩.

-ئەگەرخوێندکار ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر بخوێنێت ئەوا سکۆلەرشیپ لەساڵی یەکەمدا دەیگرێتەوە باڵام ئەگەر پرۆگرامی لێکۆڵینەوە بخوێنێت ئەوا هەموو ساڵێک سکۆلەرشیپ دەیگرێتەوە وە کرێی خوێندنی بۆ دابین دەکات بۆ زیاتر لە ٣ساڵ.

داواکاری

-خوێندنەکەی لە کەمپی (Cambridge or Chelmsford )ی زانکۆ دەستپێبکەیت.

-خوێندکارپێویستە پێشەکی داواکاری پێشکەشی خوێندنی یەکێک لە پرۆگرامەکانی (بەکالۆریۆس ،ماجستێر،دکتۆرا)بکات پاشان بە ئۆتۆماتیکی شیاو دەبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

– خوێندکار پێویستە بروانامەی ( IELTS)ی هەبێت بە بمرەی ٦ یاخود بروانامەیەکی هاوشێوەی ئەوی هەبێت.

سوود

-لەئاستی بەکالۆریۆسدا بری ٢٠٠٠یۆرۆ دەدرێت بەو خوێندکارانەی نمرەی ( BBB)یان زیاتربەدەست دەهینن وە بری ١٠٠٠ یۆرۆ دەدرێت بەو خوێندکارانەی نمرەی (CCC)یان زیاتربەدەست دەهینن.

-بۆ ئاستی پرۆگرامی ماجستێربری ٢٠٠٠یۆرۆ دەدرێت بەوخوێندکاران لە ساڵی یەکەمیان وە بری ١٠٠٠یۆرۆ دەدرێت بەخوێندکاران لەساڵی دووەمدا.

-بۆ پرۆگرامی لێکۆڵینەوە بری ٢٠٠٠یۆرۆبۆ ئەوخوێندکارانەی کە لێکۆڵینەوەکەیان نێودەوڵەتییە وە بری ١٠٠٠یۆرۆ بۆ ئەوخوێندکارانەی کە لێکۆڵینەوەکەیان ناوخۆییە.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu