زەمالەی خوێندنی بەکالۆریۆس

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Bath)سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی بەکالۆریۆس دەبەخشێت بە خوێندکارانی بەکالۆریۆس وتا خوێندکاران دەتوانن پارەی خوێندنەکەیان دابین بکەن وتیشک بخەنە سەر ئامانجەکانیان.

ئەم سکۆلەرشیپە بەردەستە بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان وە ئامانجی پاڵپشتی خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی(Bath)

زانکۆی (Bath)لەساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە وە وەک زانکۆی ( Bath University of Technology) ،وە زانکۆیەکی گشتییە ولە ئاستی شەشەمین زانکۆی بریطانیایە.

زانکۆی هەل دەرەخسێنێت بۆبەرەوپێشبردنی بەهرەکانیان لە بواری جۆراوجۆر و وەرگرتنی ئەزموون لەشتی جیاوازدا،وە ئەتوانن دوای کارەکانیان بکەون لەگەڵ وەرگرتنی ئامۆژگاری لەلایەن مامۆستاکانیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆکە (University of Bath).

-سکۆلەرشیپ بەردەرستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ١٠٠٠یۆرۆ،٢٠٠٠یۆرۆ،٣٠٠٠یۆرۆ.

-ژمارەی کورسییەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری لەنێوان ٥/٩/٢٠١٩ بۆ ١٥/١/٢٠٢٠ دەبێت.

-زمانی خوێندن ئینگلیزیە.

-خوێندکار دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندنی کۆرسی بەکالۆریۆس لەهەر بوارێکدا بێت.

داواکاری

-خوێندکار پێوسیتە لەدەرەوەی وڵات بێت و وە داواکاری پێشکەش بکات بۆ کۆرسی بەکالۆریۆسی فوولتایم لەزانکۆ.

-بۆ ئەوەی خوێندکاران شیاو بن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ ئەوا پێویستە پێشەکی لە پرۆگرامی بەکالۆریۆسدا وەربگیرێن لەزانکۆدا ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی شیاو دەبن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندن پێشکەش بە زانکۆ بکات.

-خوێندکار دەبێت ئاستیەکانی (A) بەدەست بهێنێت بۆ سکۆلەرشیپەکە وە ٢٤خاڵ یان زیاتر بەدەستبهێنێت لە (IB) for the International Baccalaureate))دا

داواکاری زمان

خوێندکارەکان پێویستە خاوەنی توانایەکی باش بن لە زمانی ئینگلیزیدا وهەروەها پێویستە ئاست بەرزری خۆیان لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن لەرێی تاقیکردنەوەی (TOEFL یان IELTS)

سوود

دووجۆر سکۆلەرشیپ هەیە

١-(The Chancellor’s Scholarship)ئەوخوێندکارانەی کە ئاستی ( A-) بەدەست ئەهێنن لە( A* A* A*) ئەوا بری ٢٠٠٠یۆرۆوەک داشکاندنی کرێی ساڵی یەکەمی خوێندنیان وەردەگرن وە ئەوانەی کە (-A)بەدەستدەهێنن بەدەستەهێنن لە(A* A* A)بری ١٠٠٠یۆرۆ وەک داشکاندن بەدەست دەهێنن.

٢-(The International Baccalaureate 50th Anniversary Scholarship) ئەگەر خوێندکارەکان ٤٤خاڵ یان زیاتر بەدەستبهێنن لە تاقیکردنەوەی (IB)ئەوا بری ٦٠٠٠یۆرۆ وەک داشکاندنی کرێی خوێندنی ساڵی یەکەم بەدەست دەهێنن وە بەهەمان شێوە ئەگەر ٤٣ خاڵ بەدەست بهێنن ئەوا بری ٣٠٠٠یۆرۆ وەک داشکاندنی وە ئەگەر نمرەی ٤٢بەدەست بهێنن ئەوا بری ١٥٠٠ یۆرۆیان پێدەدرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu