پێگەی فەرمی یونی رانك كە ساڵانە ساڵانه ڕانكینگی زانكۆكانی جیهان لهنێویشیاندا زانكۆكانی عێراق و هةرێمي كوردستان بڵاودهكاتەوە بۆ ساڵی 2019 نوێترین رانكینگی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
لە نێو زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان زانكۆی سەلاحەدین لە ریزبەندی سیانزەهەمدایە و بە پلەی یەكەم دوای ئەویش زانكۆی سلێمانی دێت لە ریزبەندی بیستەمدایە لە پلەی دووەم.
هەروەها زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستانیش زانكۆی ئیشق لە ریزبەندی 7 دایە بە پلەی یەكەم و زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی لە ریزبەندی 11 دایە بە پلەی دووەم.
ئەم ڕیزبەندییانه هاندانه بۆ پێشبڕكێی نێوان زانكۆكانی جیهان و عێراق و كوردستان وه گەشەپێدانی توێژینەوەی زانستی و كاراكردنی بڵاوكردنەوەی بەرهەمی نێودەوڵەتی، لەهەمان كاتدا بۆ هاندان و بەشداریكردنی ڕەسەنی زانكۆكانە لە بەرهەمهێنانی مەعریفە لەسەر ئاستی جیهان، هەروەك بۆ گەشەپێدانی زیاتر ژێرخان و ژینگەی كاركردن و خوێندنە لە زانكۆكان.ئهم جۆره ڕیزبەندییانه ڕۆڵی دەبێت لە بەستنەوەی پڕۆسەی خوێندن بەبازاری كارو پێداویستیەكانی كۆمەڵگە و چەسپاندن و بەهێزكردنی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و بنەماكانی شەفافیەت و كەلتوری خۆهەڵسەنگاندن لە كوردستان.
بۆ بینینی ریزبەندیەکە کلیک لێرە بکە