زەمالەی خوێندن لە نیوزلەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئەگەر ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنت هەیە لە نیوزلەندا ئەوا دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ سکۆلەرشیپی حکومەتی نیوزلەندا بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لەزانکۆی (Waikato)

پرۆگرامەکە کراوەیە کاندیدە سەرکەوتووەکان کە دەیانەوێت لە ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر بخوێنن لەو زانکۆیەدا.

حکومەتی ناوخۆیی لەنیوزلەندا حکومەتێکی دیموکراسی بریاردەری ناوخۆییە لەکۆمەڵگاکەیدا خزمەتگوزاری نوێنەرایەتی وپاراستن وپاڵپشتی دارایی ورێبەری و دابین دەکات وە هەروەها ئارەزویەکی نەتەوەی وەک نوێنەری نیوزلەندا پیشاندەدات

لە زانکۆی ( Waikato)دا کاندیدەکان ئەتوانن خوێندنی جیهانی وە ئەزمونی لێکۆڵینەوە وەربگرن .خزمەتگوزاری ئەم زانکۆیە ئەتوانێت خوێندکار کۆبکاتەوە لەگەڵ بەرێوبەرەکانیان لەرێی کارەکانیانەوە ، سەردانی بەرێوبەری کەمپەکان و زیاد کردنی هەل بۆ دەرچووەکانە.

 دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٧/٢٠١٩.

-ناوی دامەزراوەکە( Local Government of New Zealand, University of Waikato).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری ٦٠٠٠$ دەبەخشێت بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسییەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نیوزلەندا وخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

خوێندن لەوڵاتی نیوزلەندا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بۆخوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر لەهەموو بوارەکاندا.

-خوێندکارەکان لەوانەیە مەودای بوارێکی ئەکادیمیەوە هاتبێت بۆ دابینکردنی لێکۆڵینەوەکەی.

وە پێویستە لەزانکۆی (Waikato)خوێندبێتی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ساڵێک وە هەروەها خوێندکارەکان پێوسیتە ٣٠٠ئاست یان زیاتر بنوسن لەسەر کاغەز لەگەڵ بابەتەکانی کۆرسەکەیان

داواکاری

-بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بە سکۆلەرشیپ پێویستە خوێندکار پێشەکی لەئاستی بەکالۆریۆس یان ماجستێر وەرگیرابێت پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت ئەم دۆکیمێنتانە پێشکەش بکات (راپۆرتی کۆتایی،نامەی پشتگیری ،نوسراوێکی خوێندکار کە لەماوەی ١٢ مانگ دوای کۆتای هاتنی خوێندندا نووسرابێت).

-خوێندکارەکان پێویستە داواکارییەکانی زانکۆ جێبەجێ بکەن.

داواکاری زمان

-ئەوخوێندکارانەی کەزمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا لێیان داواکراوە کە بەڵگەی شارەزاییان لەزمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەن وەک بروانامەی تاقیکردنەوەی (IELTS )یان (TOEFL)

سوود

هەر کاندیدێکی سەرکەوتووبری زیاتر لە٦٠٠٠$ی پێدەدرێت ،بە شێوەی دوو قیستی یەکسان

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu