زەمالەی خوێندن لە بواری ئەندازیاری پەرەپێدانی کیمیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان بانگێشت کراون بۆ پێشکەش کردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی (Kenneth Denbigh)بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠.

 سکۆلەرشیپەکە دابین کراوە بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان کە دەیانەوێت ئاستی ماجستێر بخوێنن لە ئەندازیاری پەرەپێدانی کیمیایی.

زانکۆی ( Edinburgh)مەودایەکی یاسایی ورێکوپێک ورێبەرییان هەیە بۆ بەرێوەبردنی راهێنانەکان.

وە زانکۆوانەووتنەوەو فێرکردنێکی ئاست بەرزی لێکۆڵینەوە دابین دەکات وە رانکی زانکۆکە لەسەر ئاستی جیهان ١٨یەمین زانکۆیە بەپێی پێوەری جیهانی (QS)

زانکۆ هەل دەدات بەخویندکارەکان کە گەشە بە تواناکانیان بکەن لە راهێنان وپێشکەوتنیان ،لەم زاانکۆیە خوێندکارەکان دەتوانن چانسی گەیشتن بە ئاواتەکانیان بەدەست بهێنن وە ببن بە پێشەوا لەوبوارەی کە هەڵیان بژاردووە.

 دەربارەی سکۆلەر

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢٥/٧/٢٠١٩یە.

-خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ،ماجستێر لەبواری ئەندازیاری پەرەپێدانی کیمیا.

-ئەم سکۆلەرشیپەبەردەستە بۆ ئەوخوێندکارانەی کە قبووڵکراون بۆ خوێندنی ماجستێری فوولتایم لە ئەندازیاری پەرەپێدانی کیمیایی لە کۆلێژی ئەندازیاری بۆ ساڵ ٢٠١٩-٢٠٢٠.

داوکاری

-خوێندکار ئەگەر ئارەزوومەندە دەبێت پێشەکی لەزانکۆ وەربگیرێت پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-دۆکیومێنتەکان دەبێت لەکاتی ناوتۆمارکردندا پێشکەش بکریت.

-بۆ ناوتۆمارکردنی خوێندکار لە ئاستی ماجستێر خوێندکارەکان پێویستە هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بن لە بواریک کە پەیوەست بێت بە ئەندازیاری پەرەپێدانی کیمیایی وە نمرەیان بەرز بێت.

داواکاری زمان

هەموو خوێندکارەکان پێویستە دەربچن لە سیستمی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی (IELTS)وە نمرەکەیان ٦ بێت بەلیەنی کەمەوە.

سوود

سکۆلەرشیپ بری زیاتر لە ١٠٠٠یۆرۆ دەبەخشێت وەک مووچە لە مانگی ١٠/١١ دا لەلایەن کۆلێژی ئەندازیارییەوە.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu