زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

پێشکەشکردنی داواکاری کراوەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ،زانکۆی ( New South Wales) پێشوازی لە خوێندکارەکان دەکات لەهەموو جیهانەوە بۆ ئەوەی ببن بەبەشێک لە سکۆلەرشیپی (UNSW Art & Design ).

زانکۆی( New South Wales)لەساڵی ١٩٤٩ دامەزراوە یەکێکە لەزانکۆ پێشکەوتووەکانی لێکۆڵینەوە لە ئوسترالیا ،بوارێکی فراوانی هەیە وە کوالیتییەکی بەرزلە پرۆگرامەفێرکارییەکاندا هەیە وە  چوارەمین زانکۆی ئوسترالیایە بەپێی ریزبەندی زانکۆکانی جیهان (QS)بۆ ساڵی ٢٠١٨.

زانکۆی(New South Wales) لەماوەی خوێندندا خوێندکارەکان لێکۆڵینەوەو داهێنانی جیهانی بەدەست بهێنن لەرێی سەنتەری لێکۆڵینەوە وداهێنان ،هەروەها ئەتوانن یارمەتی بەدەست بهێنن بۆ کاری دەرەکی ودۆزینەوەی ئەوکارەی کە خۆشیان ئەوێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/١٠/٢٠١٩یە.

-خوێندکارانی نیودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-بۆ ئەوەی ببن بەبەشێک لەم پرۆگرامە خوێندکارەکان پێویستە ببن بە خوێندکاری پرۆگرامی ماجستێری فوول تایم لە زانکۆی (New South Wales)بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی ماجستێر لەبواری ئەدەب ودیزایندا.

داواکاری

-خوێندکار بۆئەوەی بتوانێت داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات پێویستە پێشەکی ببن بە خوێندکاری پرۆگرامی ماجستێری فوول تایم لە زانکۆی (New South Wales)بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ .

-خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە دۆکیومێنتە کەسییەکانیان پێشکەش بکەن کە ئامانجی خوێندکارەکە روون ئەکاتەوە وەک (ئامانج، نامەیەک لەسەر خوێندکار ،سی ڤی ).

-خوێندکار پیویستە هەڵگی بروانامەی بەکالۆریۆس بێتبە نمرەیەکی بەرز لە بوارەکەیدا.

داواکاری زمان

بۆ پەیوەندی کردن بەم پرۆگرامەوە کاندیدەکان لێیان داواکراوە کە توانای نوسین وگفتوگۆیان لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن.

سوود

سکۆلەرشیپەکە بری زیاتر لە ٥٠٠٠$ ئەبەخشێت وە بە شێوەی دوو قیست دەدرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu