زەمالەی خوێندن لەئەڵمانیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

خوێندکارە یاست بەرزە نێودەوڵەتییەکان بانگێشت کراون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپ لە زانکۆی (University of Cologne) لە ئەڵمانیا.

سکۆلەرشیپەکەدامەزراوە بۆ دابینکردنی پشتگیری دارایی بۆ ئەوانەی داواکارییان هەیە،ئەوانەی کە رێکخستنیان هەیە بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتای خوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس وماجستێر.

کۆلێژی (University of Cologne)لەساڵی ١٩٧١ دامەزراوە وە بەگشتی ٩٠ پرۆگرامی بەکالۆریۆس وماجستێری فوولتایم دابین دەکات ،وەک دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵا هەمەهەنگی دەکات لەگەڵ زانکۆکان ودانەزراوەکانی دیکەدا لەیاستی نەتەوەیی ونێودەوڵەتیدا .

لەم زانکۆیە خوێندکارەکان ئەتوانن هەلی ئەوەیان هەبێت کە چاوپێکەوتن وناوتۆمارکردن بکەن بۆ وەرگرتنی کۆرسی کورتخایەنی پارت تایم وفوول تایم.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/٨/٢٠١٩یە.

-خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-سکۆلەرشیپ بەردەسیتە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر لەهەر بوارێکدا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

-خوێندکارەکان پێویستە رۆلببینن لە ( TH Köln)وە ئامانجیان هەبێت بۆ دەستکەوتنی بروانامەی زانکۆ،وە پێویستە پێویستی دارایی خۆیان رونبکەنەوە وەئەوخوێندکارانەی کە لەکۆتا قۆناغی کۆتایی پرۆگرامی خوێندنەکەیان بن وئەوانەی کەلەئەڵمانیا ئەژین لەماوەی نوسینی لێکۆڵینەوەی کۆتاییان شیاون بۆ وەرگرتن.

داواکاری

-بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگیرێت پێویستە ناوتۆماربکات بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس یان ماجستێر لەزانکۆ دوای ناوتۆمارکردنی پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپ بکات

-خوێندکارەکان پێویستە بروانامەی بەشداربوونیان لە( TH Köln) پێشکەش بکەن ،بروانامەی ئەکادیمی ، سی ڤی،امەی پشتگیری ،کۆپی پاسپۆرت لەگەڵ ووردەکاری تاکەکەسی ،بەڵگەی دارایی رۆژانە ،کۆپییەک لەبەڵگی ناوتۆمارکردنی لەزانکۆ.

-خوێندکارەکان بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆ پێوسیتە نمرەی (باش یان زۆرباش) یان هەبێت لەخوێندنی پێشوویان وە داواکارییەکانی زانکۆ جێبەجێ بکەن.

داواکاری زمان

خوێندکار ئەگەر بیوێت بخوێنیت لە( TH Köln)دا ئەوا پێویستە شارەزایی هەبێت لەزمانی ئەڵمانیدا وبەئاستی (DSH 2).

سوود

ئەوخوێندکارانەی سکۆلەرشیپ وەردەگرن بری زیاتر لە ٤٠٠یۆرۆ بۆ مانگێک وەردەگرن (خوێندکارانی بەکالۆریۆس) وە زیاتر لە ٧٥٠ یۆرۆ (بۆ خوێندکارانی ماجستێر) وە بری زیاتر ٨٥٠یۆرۆ بۆ زیاتر لە٦مانگ.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu