زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

هەموو ساڵێک حکومەتی کەنەدا ١٦٦سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی باڵا،حکومەتی کەنەدا سکۆلەرشیپی پرۆگرامی ( (Vanier Canada graduate (Vanier CGS) چالاک دەکات.

ئەم پرۆگرامە دیزاین کراوە بۆ راکێشانی خوێندکارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان لەوڵاتەکانیانەوە بۆ خوێندنی پرۆگرامی دکتۆرالەهەر دامەزراوەیەکی کەنەدا بێت.

حکومەتی کەنەدا بەرێوەبەری فیدراڵی کەنەدایە سەرۆک وکەسی بەرپرسیار لەلایەن حکومەتی گشتی کەنەداوە دەبێت.

لەم پرۆگرامەدا خوێندکار هەلی هەیە بۆ تەواوکردنی خوێندنی دکتۆراکەی لەگەڵ یارمەتی لەکرێی خوێندنەکەیدا وە ئاسانکاری ئەکادیمی ،ئەوان داهاتوویەکی گەشاوەبنیاد دەنێن وە هەروەها بەریەککەوتنی پۆزەتیڤانە

لەسەر کۆمەڵ بنیاد دەنێن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندکارانی رۆژئاوا ٣٠/٩ یە وە کاتی کۆتای بۆ زانکۆکان بۆ ناوتۆمارکردنی خوێندکارە وەرگیراوەکان لە سکرتاریەتی ( Vanier CGS).

-خوێندکارانی کەهاوڵاتی کەنەدان ونیشتەجێ هەمیشەییەکانی کەنەدا وهاوڵاتی بیانییەکان شیاون بۆ وەرگرتن بۆ سکۆلەرشیپی ( Vanier CGS).

-خوێندکارەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئاستی دکتۆرا لەهەرزانکۆیەکی کەنەدا بێت.

داواکاری

-خوێندکار هەڵگری دەستنیشان کردنی کۆلێژ نەبێت لەلایەن سکۆلەرشیپی ( Vanier CGS)ەوە مەگەر ئەوان دیارییان کردبێت بۆ بەجێهێشتن وئامادە نەبوونی لە دەستنیشان کردنەکەیدا.

-خوێندکار پێویستە لە خوێندنی دکتۆراکەیدا بمێنێتەوە یاخود بیسەلمێنێت کە بەردەوامە لەپێشکەوتنێکی قایلکەر لەدکتۆراکەیدا.

-خوێندکار پێویستە هەگری هیچ سکۆلەرشیپێکی( CIHR )و( NSERC یان SSHRC)بۆ تەواوکردنی ئاستی دکتۆرا نەبێت.

-پێویستە خوێندکار داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی لە پرۆگرامەکەدا وە هەروەها داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات.

– دەبێت ئەم دۆکیومێنتانە پێشکەش بکات (کۆپی بروانامی ئەکادیمی ،سی ڤی، کۆپی پاسپۆرت ،سەلماندنی توانای زمانی ئینگلیزی، وەردەکاری لە کەسێکی بەرپرسی خوێندکار  ،کورتەیەک لەسەر لێکۆڵینەوە ،وە هەندێک زانیاری زیادە پێویستە .

-خوێندکارە سەرکەوتووەکان پێویستە نمرەی ٪٨٠ یان زیاتر بهێنن لەو دوساڵەی خوێندنی فوولتایمدا  .

داواکاری زمان

ئەگەر زمانی وڵاتی خوێندکار ئینگلیزی نەبێت ئەوا دەبێت توانای خۆی لەزمانی ئینگلیزیدا پیشان بدات ئەویش لەرێی تاقیکردنەوەی (TOEFL)یان (IELTS).

سوود

ئەم سکۆلەرشیپەبری ٥٠،٠٠٠دۆلار بۆ ماوەی ساڵێک و بەدرێژای سێ ساڵ دەبەخشێت بە خوێندکار.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu