زەمالەی خوێندن لە Skolkovo Institute of Science and Technology

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

 دامەزراوەی (Skolkovo Institute of Science and Technology) دامەزراوە لە هاوکاری کردنی (Skoltech)ەوە وە ئێستا خوێندکار وەردەگرێت بۆ سکۆلەرشیپی فوول بۆ خوێندنی ماجستێری زانستی وپرۆگرامی دکتۆرا.هەموو خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان شیاون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەزانکۆبۆ ئەم پرۆگرامە.

ئامانجی (Skoltech)بۆپێدانی زیاترین پشگیری داراییە بۆ خوێندکارەکانی ،هەموو خوێندکارانی ماجستێر ودکتۆرا مووچەی ئەکادیممیان دەدرێتێ هەروەها کرێی خوێندن وشوێنی نیشتەجێ بوون وبیمەی تەندروستی.

-پرۆگرامی ماجستێری زانستی دووساڵەوخوێندکارەکان کەوەردەگیرێن بۆ ماجستێر ئەوا ئەمانەیان پێدەبەخشرێت ١-داشکاندن لەکرێی خوێندندا (کەهەموو کرێی خوێندنەکە لەئەستۆ دەگرێت) ٢- موچەیەک بۆ دەستپێکردنی سەرەتا  بەنزیکەی ٥٥٠یۆرۆکە زیاددەکات بۆ بری ٧٨٠یۆرۆ دوای شەش مانگ لەخوێندن  ٣- بیمەی تەندروستی.

-پرۆگرامی دکتۆرا بۆماوەی ٤ساڵە وە ئەوخوێندکارانەی کەوەردەگیرێن بۆ دکتۆرا ئەمانەیان پێدەدرێت ١- داشکاندن لەکرێی خوێندندا (کەهەموو کرێی خوێندنەکە لەئەستۆ دەگرێت)    ٢- موچەیەک بۆ دەستپێکردنی سەرەتا  بەنزیکەی ١٢٠٠یۆرۆکە زیاددەکات بۆ بری ١٥٠٠یۆرۆ دوای شەش مانگ لەخوێندن  ٣- بیمەی تەندروستی.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئاستی ماجستێر ١٦/٦/٢٠١٩یە بۆ ئاستی دکتۆرا ٢٢/٧/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستیر ودکتۆرایە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئەم بوارانە (زانستی داتا ،زانستی زانیاری وتەکنەلۆجیا،زانستی مادە ،سیستمی ووزە، تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنانی پێشکەوتوو ،زانستی ژیان ،ئەندازیاری نەوت ،سیستمی ئەندازیاری بۆشایی ، فۆتۆن وبری مادە ،پرۆگرامەکانی تیۆری وماتماتیکی فیزیا).

-سکۆلەرشیپ مووچەی گرنگ دابین دەکات کەبەندە لەسەر توانای ئەکادیمی وە دەستپێدەکات لە٦٢١ دۆلار بۆ هەرمانگێک لەپرۆگرامی ماجستیردا ،وەبیمەی تەندروستی بەخۆرایی وپرۆگرامی ئەکادیمی جیاواز لەخۆدەگرێت.

-ژمارەی کورسییەکانی سکۆلەرشیپ زیاتر لە٣٠٠ کورسییە بۆ ئاستی ماجستێر وە ١٠٠ کورسی بۆ خوێندکارانی دکتۆرا.

-خوێندکارانی ناوخۆو نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لەوڵاتی رووسیا دەبێت.

داواکاری

-بۆ پرۆگرامی ماجستێر بروانامەی بەکالۆریۆس پێشکەش بکات یان هاوشێوەی لەزانکۆیەکی باوەرپێکراو بەدەستی هێنابێت.

-بۆپرۆگرامی دکتۆرا بروانامەی ماجستێر پێشکەش بکات یان هاوشێوەی لە زانکۆیەکی باوەرپێکراو بەدەستی هێنابێت.

-خوێندکارەکان پێویستە یاخود کۆتا ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆسیان بێت یاخود هەڵگری بروانامەی (بەکالۆریۆس یان ماجستێر یان دکتۆرا )بن لەیەکێک لەم بوارانەی خوێندندا.

(ماتماتیک،زانستی تەکنیکی ،زانستی کارپێکەری ،فیزیا،کیمیا،بایۆلۆجی )،خوێندکار پێویستە سەرکەوتووبێت لەخوێندنەکەیدا وهەروەها زمانی ئینگلیزی بزانێت.

-(Skoltech)تیشک دەخاتە سەردابینکردنی بەرزترین ئاستی بەهرە ووەخوێندکارەکان پێویستە داواکارییەکان جێبەجێ بکەن ،ئەوانەی کەهەڵگری بروانامەی زانستە مرۆڤایەتییەکان وزانستە کۆمەڵایەتییەکانن وە پێویستە زانیاریان هەبێت لەیەکیک لەو پێنج بوارەی خوێندن لەوبوارە کەلەلایەن (Skoltech)ەوە دابین کراوە

-خوێندکار پێویستە سی ڤی،دوونامەی پشتگیری ،دەقی مەبەستی بەشداری کردنی ،وە ئەنجامی تاقیکردنەوەی (IELTS)و(TOEFL) کەداواکراوە لەلایەن (Skoltech) ،ئەوخوێندکارانەی کەهەلی ئەوەیان نەبووە ئەوتاقیکردنەوانە بکەن ئەوا ئەتوانن لەپشووی هەڵبژاردنەکەیاندا لە (Selection Weekend)تاقیکردنەوەی (TOEFL ITP )بکەن.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu