زەمالەی خوێندن لە نیوزلەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا پلانی ئەوەت داناوە کە ئاستی دکتۆرای لێکۆڵینەوە بخوێنیت ،ئەوا هەلێکی زێرین هەیە بۆ خوێندکار ،زانکۆی (University of Canterbury) سکۆلەشیپی ( Brownlie ) بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان دابین دەکات

سکۆلەرشیپەکە کراوەیە بۆ ئەوخوێندکارە شیاوەکان کە ئاوات ئەخوازن خوێندنەکەیان تەواو دەکەن لەئاستی دکتۆرای لێکۆڵینەوە لەزانکۆ.

زانکۆی (University of Canterbury)وەک دووەم کۆنترین زانکۆی نیوزلەندا یەکەم بووە لە نیوزلەندا بەوەی خەڵات بکریت ە پێدانی پێنج ئەستێرە لەلایەن (QS Stars)ەوە ،ئەم پرۆگرامە پرۆگرامێکی ئاڵوگۆرە کەزیاتر لە ٦٠ قبوڵی ئاڵوگۆری هەیە لەگەڵ زانکۆکانی باکوری ئەمریکا.

لەماوەی خوێندن لەزانکۆ خوێندکار دەتوانێت بناغەیەکی باڵای خوێندن بەدەستبهێنێت کە دەتوانێت بیبات بەرەو ئامانجە مەزنەکانی وە هەلی دەداتێ تواناکانی بنیاد بنێت لەلێکۆڵینەوەو ،شیکردنەوەو ،نوسین وچاوپێکەوتندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ:

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/١٠/٢٠١٩.

-خوێندکارانی نیوزلەندی وخوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.

داواکاری

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم سکۆلەرشیپە وەربگرێت پێویستە پێشەکی داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی لە پرۆگرامی دکتۆرای لێکۆڵینەوە لە زانکۆ بۆ بەشی ٢٠١٩-٢٠٢٠پاشان دەتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت.

-خوێندکار پێویستە کورتەیەک لەسەر لێکۆڵینەوەکەی پێشکەش بکات و نامەی ئەندامێتی وە نامەی قبول کردنەکەی لەزانکۆ وە سەلماندنی هاوڵاتیبوونی ودوونامەی پشتگیری پێشکەش بکات.

-ئەوخوێندکارەی کەدەیەوێت لەزانکۆ وەربگیرێت پێویستە بروانەمەی خوێندنی پێشتری پێشکەش بکات لەگەل ئاستێکی بەرزی ئەکادیمی.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کەئاستیان لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن بۆ ئەوەی لە پرۆگرامەکەدا وەربگیرێن.

سوود

-هەموو ئەوخوێندکارە سەرکەوتوانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن ئەوا بری زیاتر لە ٢٦،٠٠٠دۆلار بۆیەک ساڵ وە ردەگرێت وپارەکە بەبری ناوخۆ وەردەگرن.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu