زەمالەی خوێندنی دکتۆرا لە کەنەدا

In خوێندن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Alberta) سکۆلەرشیپی لە کۆلێژی خوێندنە باڵاکان ولێکۆڵینەوە ،ئەم پرۆگرامە کراوەیە بۆ خوێندکارە کەنەدییەکان ونێودەوڵەتییەکان بۆ وەرگرتنیان لەزستانی ٢٠١٩دا.

ئامانجی سکۆلەرسیپ بۆ وەرگرتنی هەڵگرە باڵاکانی ئاستی دکتۆرا کەتوانایان بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆی (Alberta).

زانکۆی (Alberta)زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتییە لە شاری (Edmonton)لە کەنەدا لەساڵی ١٩٠٨دا دامەزراوە لەلایەن ئەلیکساندەر کامیرۆن رەزەرفۆرد وە هێنری مارشال یەکەم سەرۆکی زانکۆکە بووە

دەربارەی سکۆلەرشیپ

کاتی کۆتای پێشکەسکردنی داواکاری ١/١١/٢٠١٩.

-خوێندکارانی کەنەدا وخوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی فوول تایمی پرۆگرامی ئاستی دکتۆرا.

داواکاری 

-سکۆلەرشیپ دەدریت بەوخوێندکارانەی کە:

١-کە دانیشتووی کەنەدان یان ئیقامەی کەنەدایان هەیە یان خوێندکاری نێودەوڵەتین

٢-ئەوخوێندکارانەی وەرگیراون بۆ پرۆگرامی ئاستی دکتۆرا لەلایەن کۆلێژەکەوە یاخود گواسترابێتەوە لەماجستێرەوە بۆ ئاستی دکتۆرا

٣-ناوی تۆماردەکرێت لەپرۆگرامی ئاستی دکتۆرای فوول تایم

٤- بروانامەی (GPA)هەبێت وبەلایەنی کەمەوە نمرەی ٣.٥ ی هەبێت

٥-خوێندکار دەبێت نامەیەک لەسەرئەوە بنوسێت کەبۆچی شیاوە بۆ وەرگرتنی سکلەرشیپ ،سیڤی ،دەقێک لەسەر مەبەستی خۆی بنوسێت ،نمونەکانی نوسینی خوێندکار ،بروانامەی (GRE,)یان (GMAT) ،یان هەرربروانامەیەکی تر کە هەیبێت.

داواکاری زمان

ئینگلیزی زمانی سەرەکیە لە بنیادنان وپەیوەندی کردن لە زانکۆی (Alberta)وە هەموو خوێندکارەکان پێویستە شارەزابن لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ ئەوەی بتوانن لەزانکۆ وەربگیرێن.

سوود

سکۆلەرشیپ بری ٥،٠٠٠$ دەبەخشێی وە کۆلێژەکە بریاردەدات کەچەندێک لەو ٥،٠٠٠$ ە بدرێت بە خوێندکارەکان وە بری بەخشینەکە دەگۆرێت برەکەی بەندە لەسەر نامەی ئۆ فەری وەرگرتنی خوێندکار لەزانکۆ .

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu