زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

سکۆلەرشیپ گرنگە بۆ سەرکەوتنی خوێندن،زانکۆی ( Southern Queensland)سکۆلەرشیپی کرێی خوێندنی نێودەوڵەتی لەئوسترالیا پێشکەش دەکات.

سکۆلەرشیپی خوێندن چالاکە بۆئەوانەی کە خوێندنی نێودەوڵەتییان دەست پێدەکەن (خوێندکارە نوێکان) ئەوانەی کەئۆفەری خوێندنی لەپرۆگرامی ئاستی ماجستێرلەئوسترالیا وەرگرتووە.

لە(University of Southern Queensland)چەند هەلێکی سەرسورهێنەر هەیە بۆ وەرگرتنی یەکەم هەنگاو بۆ داهاتوویەکی نوێ ،خوێندکارەکان پشتگیری تەواویان هەیە لەلایەن مامۆستاکان وکۆلێژەکان بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی گەش وە دروستکردنی ئەوشتە گەورانەی کە رودەدەن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١١/٢٠١٩یەبۆ کۆرسی دووەم وسێیەمی ٢٠١٩ وە ٢٤/٢/٢٠٢٠ بۆ کۆرسی یەکەم.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی شیاون بۆ وەرگرتن.

-خوێندکارەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنیان لەئاستی ماجستێر لەبەشەکانی (ژمێریاری ،سیستمی زانیاری، بەرێوەبردنی بازرگانی) لەزانکۆ.

داواکاری

-خویندکار دەبێت هیچ سکۆلەرشیپیکی لەزانکۆی ( USQ)وەرنەگرتبێت پێشتربۆ پێشکەشکردنی داواکاری بە سیمستەری ٢و٣ی ٢٠١٩.

-خوێندکار پێویستە پێشەکی نامەی قبولی زانکۆ وەربگرێت.

-نامەی قبول ،بروانامەی ئەکادیمی ،سی ڤی ،پاسپۆرت ،کارتی نیشتیمانی ،ڤیزای خوێندکار.

-خوێندکار پێویستە هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت  بە نمرەی (AQF 7)یان هاوشێوەی لەگەڵ تاقیکردنەوەی (GPA)بەنمرەی ٥/٧ یاخود ٦/١٠

داواکاری زمانی ئینگلیزی

خوێندکار پێویستە شارەزایی لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی (TOEFL)یان (IELTS)

سوود

سکۆلەرشیپ داشکاندن لەکرێی خوێندندا دەکات بەبری ٪٢٠ بۆ ئەوخوێندکارانەی لەوبوارانەدا دەخوێنن کەدیاری کراوە.

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu