زەمالەی خوێندن لەبریطانیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا بیردەکەیتەوە ئاستی خوێندنی باڵابخوێنیت لەزانکۆیەکی ناسراو؟ ئەمە رێگای تۆیە بۆ داهاتوویەکی درەوشاوە.زانکۆی (University of Sussex)خوێندکارەکان وەردەگرێت بۆ بون بەبەشێک لە سکۆلەرشیپێکی سەرکەوتوو.

ئامانجی ئەم سکۆلەرشیپە بۆ دابین کردنی هاوکاری دارایی بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەەکان لەهەر نەتەوەیەک بن کەدەیانەوێت پرۆگرامی بەکالۆریۆس بخوێنن بۆ بنیادنانی داهاتویەکی گەش لەوبوارەی کەهەڵی دەبژێرن.

زانکۆی(University of Sussex)زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتییە لە(Sussex)لەوڵاتی بریطانیا وە ئاستی جیهانی بۆ زانستی کۆمەڵایەتی ٣٩ یە وە بۆ بۆ بواری بازرگانی وخوێندنی یاسا ٤٩یە.

لەم زانکۆیە خوێندکار فێردەکرێت لەلایەن هەندێک مامۆستای زۆرباشی زانکۆ وە لێکۆڵینەوە لەبریطانیا وە بۆ دروستکردنی جیاوازی لە لێکۆڵینەوەکان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٩/٢٠١٩یە.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندکارەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆخوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لەهەربوارێکداکەلەلایەن زانکۆوە دابین کرابێت.

-ئەگەرخوێندکار ساڵی یەکەمی خوێندنی دووبارە بکاتەوە کەپێشتر سکۆلەرشیپی وەرگرتبێت ئەوا دواتر ناتوانێت دووبارە سکۆلەرشیپ وەربگرێت.

-ئەوخوێندکارانەی کەبریاریان داوە ناوتۆماربکەن بۆ ئاستی بەکالۆریۆس لەزانکۆ ،ئەوا بەشێوەی ئۆتۆماتیکی شیاو ئەبن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپەکە.

داواکاری

-کۆپییەک لەبروانامەی ئاکادیمی ،سی ڤی،کۆپی پاسپۆرت.

-خوێندکار پێویستە نمرەی ( A*AA)بەتێکرای ٣٦لە بروانامەی (International Baccalaureate Diploma)دا ،وە نمرەی (D*D*D)لە ((BTEC Level 3 Extended Diploma (QCF)دا وە نمرەی ٤٥ لەئاستی ٣ ( HE Diploma)دا.

داوکاری زمان

تاقیکردنەوەی (TOEFL)و(IELTS)ئاستی زمانی ئینگلیزی پیشاندەدات وە بۆ فێربوونی ناوەرۆکی پرۆگرامەکان لەزانکۆ پێویستە.

سوود

خوێندکار بری ٢٠٠٠یۆرۆ بەشێوەی کاش بەدووجار وەردەگرێت لەماوەی ساڵی یەکەمی خوێندنیان بە پێدانی بری ١٠٠٠یۆرۆبۆ هەرجارێک، یەکەم وەرگرتن لەمانگی ١١ی ٢٠١٩وە ئەوەی تریان لەمانگی ٣ی ٢٠٢٠دەدرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu