زەمالەی خوێندن بۆ کۆلێژی بەرێوەبردن

In خوێندن, زەمالە, سلایدەر

ئەگەر خوێندنی بەکالۆریۆست تەواوکردووەو وە ئەتەوێت درێژە بەخوێندن بدەیت ئەوا هەلێک هەیە بۆ دەسکەوتنی خوێندنی ماجستێر بە بەشداری کردن لەپرۆگرامی ( IESEG School of Management)

ئامانجی سەرەکی ئەم سکۆلەرشیپی ماجستێرە بۆ دابین کردنی پشتگیری دارایی بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان کە ئاستێکی ئەکادیمی بەهێزیان هەیە بۆ پرۆگرامی ماجستێری (IESEG)لەفەرەنسا.

کۆلێژی بەرێوەبردن (IESEG) ئەندامی زانکۆی (Lille Catholic )لەفەرەنسا ولەساڵی ١٩٦٤ دامەزراوە،کۆلێژی بازرگانی ئاست بەرزە وئاستی جیهانی  ٢١ ە.

لەکۆلێژی (IESEG)کاندیدەکان رێبەری دەکرێن لەلایەن مامۆستاکانی براوەی سکۆلەرشیپ ،کۆلێژەکە ستانداردێکی بەرزی هەیە لەبواری خوێندنی بەرێوەبردنی نێودەوڵەتی وەتیشکت خستوەتە سەر پێدانی باشترین ئاسانکاری لەگەیشتن بەئامانجەکانی داهاتوویان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٤/٦/٢٠١٩بۆ خوێندکارانی ئەوروپی وە ٢٨/٦/٢٠١٩ بۆ خوێندکارانی وڵاتانی تر.

-خوێندکارانی وڵاتانی ئەوروپا ودەرەوەی ئەوروپاش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکاران ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی ئاستی ماجستێر لەبواری  وتووێژی بازرگانی نێودەوڵەتی.

-خوێندکارەکان پێویستە هەڵگەری توانایەکی ئەکادیمی بەهێز بن.

داواکارییەکان

-خوێندکار پێویستە وەربگیرێت لەئاستی ماجستێر لە(IESEG)دا پاشان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی شیاو دەبێت بۆ سکۆلەرشیپ.

– کۆپی پاسپۆرت ،سیڤی ،بروانامەی ئەکادیمی ،تاقیکردنەوەی زمان پێویستە لەگەڵ داواکارییدا پێشکەش بکرێت.

-بروانامەی بەکالۆریۆس.

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارانەی  کە زمانی نەتەوەییان ئینگلیزی نیە لێیان داواکاراوە کە تاقیکردنەوەی (IELTS)بکەن بە نمرەی ٦.٥ یاخود تاقیکردنەوەی (TOEFL)بەنمرەی ٨٥ واتا یەکێک لەوبروانامانەیان هەبێت.

سوود

ئەم سکۆلەرشیپە ژمارەیەکی زۆر بەخشین پێشکەش دەکات بەشێوەی داشکاندنی کرێی خوێندن بەرێژەی ٪٥٠ بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu