ئایا دەتەوێت ئەزموون وەرگریت لەسەرژیانی خوێندکار لەئوسترالیا؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە ،ئەوابەشداری بکە لە سکۆلەرشیپ لەبواری کۆلێژی بازرگانی نێودەوڵەتی کە ئەم سکۆلەرشیپە لەلایەن زانکۆی سیدنی دەدرێت.
ئەم سکۆلەرشیپی بەردەستە بۆ خوێندکارە نایابەکان بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس یان ماجستێرلەئوسترالیا.
کۆلێژی بارزگانی لەزانکۆی سیدنی لەساڵی ٢٠١١ دا دامەزراوە کە بەشی بازرگانییە وەبەشێکی سەرەکی زانکۆی سیدنییە.
لەزانکۆی سیدنی خوێندکار گەشەدەکات لە پسپۆری وزانیاریی وبەهایانەی کەخوێندکار پێویستیەتی لەخێراگەشەسەندنی جیاهاندا،خوێندکارەکان چێژئەبینن لەبینینی کەناری دەریای ئاڵتونی ،ومۆزەخانەی (world-class)،خواردنی بەتام وتازە،خشتەی دەعوات وڤیستیڤاڵ.
دەربارەی سکۆلەرشیپ
کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٤/١٠/٢٠١٩یە.
-خوێندکارانی نێودەوڵەتی شیاون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئەستی بەکالۆریۆس وماجستێر لەزانکۆی سیدنی.
-خوێندکار پێویستە یان خوێندکارێکی نوێ بێت لەکۆلێژی بازرگانی یاخوود دەستپێکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس یان ماجستێریان بێت لەبازرگانیدا.
داواکاریی
خوێندکار پێویستە پێشەکی وەربگیرێت لەزانکۆی سیدنی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس یاخود ماجستێر پاشان خۆی بەشێوەی ئۆتۆماتیکی شیاو دەبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرسیپ
-خوێندکار پێویستە ئەمانە پێشکەش بەزانکۆ بکات (سی ڤی،کۆپی پاسپۆرت ،بروانامەی ئەکادیمی ).
داواکاری زمان
خوێندکار دەبێت توانای زمانی ئینگلیزی بسەلمێنێت وە هەڵگری بروانامەی (IELTS)یان (TOEFL) لەکاتێکدا کە ئینگلیزی زمانی رەسمی خۆی نەبێت.
سوود
زیاتر لە٨٥ سکۆلەرشیپ دابین کراوە کەبەخشینەکەی ٥٠٠٠$، ١٠٠٠٠$یاخود ٢٠٠٠٠$ دەبێت بۆ هەرساڵێک بۆ خوێندکارانی ماجستێر یان دکتۆرا.