زەمالەی خوێندن لەزانکۆی ستانفۆرد

In خوێــنــدن, زەمالە

زیاتر لە١٠٠سکۆلەرشیپی ( Knight Hennessy)ئێستا بەردەستە بۆ ئاستی ماجستێرودکتۆرا لەستانفۆردی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ،خوێندکاران لەهەموو جیهانەوە ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەم پرۆگرامە.

ئامانجی ئەم سکۆلەرشیپە بۆ خوێندکارانی هەموو دنیایە بۆپێدانی هەمووکرێی خوێندن لەهەمووبوارەکانی ئاستی ماجستێرودکتۆرا لەزانکۆی ستانفۆرد ،لەگەڵ ئامانجی بۆ گەشەپێدانی جیلێکی تازە لەسەرکردەی جیهانی.

زانکۆی ستانفۆرد لەگەڵ ٧ کۆلێژی جیهانی ئاستی ماجستێرودکتۆرا کەخزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت وهاوکاری کردنی نوێخوازی وەچەند پێگەیەکی بێهاوتا بۆ پرکردنەوەی پێویستییەکان.ئەم سکۆلەرشیپی( Knight Hennessy)دەسەڵات وکۆمەڵی ناوازە بۆ خوێندکارانی ماجستێرودکتۆرادابین دەکات بۆ کاریگەری وپێگەیەکی فراوان لەهەموو جیهانەوە.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێرو دکتۆرا.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری٩/١٠/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بۆئاستی دکتۆرا لەبوارەکانی (ئەدەب ،پەروەردە ،ئەندازیاری ،مرۆڤایەتی ،زانستی کۆمەڵایەتی بۆ ئاستێکی پێشکەوتوولەبازرگانیدا ،یاسا،پزیشکی) بەردەستە بۆ خوێندن.

-سکۆلەرشیپ هەمووکرێی خوێندن لەئەستۆدەگرێت ،شوێنی مانەوە و،پرۆگرامی دەرچوون وکرێی تێچووی ئەکادیمی لەگەڵ پاڵپشتی دارایی زیادە.

-زیاتر لە١٠٠کورسی سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکاران.

-خوێندن لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.

-خوێندکارانی هەموو وڵاتان شیاون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی( Knight Hennessy).

-سکۆلەرشیپ بۆئەوخوێندکارانەی کەدەیانەوێت سکۆلەرشیپی ( Knight Hennessy)فوول تایم بخوێنن بەردەستە بۆ بۆ ئاستەکانی ( JD, MA, MBA, MD, MS, or PhD)لەزانکۆی ستانفۆرد.

داواکارییەکان

-ئەو خوێندکارانەی کەبروانامەی بەکالۆریۆسیان لە٢٠١٤ وەرگرتووە ئەوالە٢٠١٩دائەتوان داواکاری پێشکەش بکەن واتا ئەوخوێندکارانە شیاون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی (Knight Hennessy).

ئەگەرخوێندکارلەماوەی ٤ساڵی خوێندنەکەیدا داواکاری پێشکەش بکەیت ئەوالەساڵی پێنجەمدا وەردەگیرێیت دوای تەواوکردنی ئاستی بەکالۆریۆس ،وئەوخوێندکارانەی کەبۆ کۆلێژە پێشەواکان لە٢٠١٨داوەرگیراون ئەوە مانای ئەوەیە کەدەبێت لەساڵی ٢٠١٣یان دواتر تخرووجیان کردبێت وەداواکاریان لە٢٠١٧دا پێشکەش کردبێت ،بۆساڵی ٢٠١٩ ئەوخوێندکارانە هەڵدەبژێردرین بۆ وەرگرتنی سکۆلەرسیپ کەلەساڵی ٢٠١٨دا لەزانکۆی ستانفۆردخوێندوویانە.

-بۆ ئەوخوێندکارانەی کەلەکۆلێژ دەخوێنن بۆئاستی بەکالۆریۆس،ئەوائەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ و ئەتوانن بەکالۆریۆسەکەیان تەواو بکەن پێش ئەوەی وەک خوێندکاری ماجستێر وەربگیرێن لەزانکۆی ستانفۆرد.

-بۆئەوخوێندکارانەی کەبروانامەی بەکالۆریۆسیان ٤ساڵ زیاتری بەسەردا تێپەریوە واتا لە٢٠١٢یان پێشتربروانامەی بەکالۆریۆسیان وەرگرتووە ئەوا ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ ،کاتێک دەتوانن ئەگەر ئاستێکی تری خوێندبێت لەساڵی ٢٠١٣ یان دواتر دا.

-خوێندکار پێویستە داواکارییەکانی وەرگرتنی بەشەکەی جێبەجێ بکات هەروەها هەر تاقیکردنەوەیەکی ستاندارد کەبوارەکەت پێویستی بێت وەک تاقیکردنەوەکانی (GMAT, GRE, LSAT, MCAT, etc)یاخود تاقیکردنەوەی شارەزایی زمانی ئینگلیزی.

-خوێندکار دەبێت راپۆرتێکی نارەسمی لەسەر خۆی بنوسێت ،وە نمرەکانی لەتاقیکردنەوە ستانداردەکان پێشکەش بکات،سیڤی ،دوونامەی پشتگیری ،دوو ووتاری کەسی ،دوو کورتەوەڵامدانەوە ،خەمڵاندنی تاکەکەسی پێشکەش بکات.

-خوێندکارەکان پێویستە داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپی(Knight Hennessy)بکەن لەمەوەی ٤ساڵداوەلەساڵی پێنجەمدا دەست بکەن بەخوێندن دوای ئەوەی کەبروانامەی بەکالۆریۆسەکەیان وەرگرت.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

خوێندکار پێویستە ئەوتاقیکردنە ستانداردانە بکات کەبۆ پرۆگرامەکەی پێویستە بۆ نمونە تاقیکردنەوەی (GMAT)بۆ ئاستی ماجستێروە تاقیکردنەوەی (LSAT )بۆ پرۆگرامی (JD)،تاقیکردنەوەی (MCAT)بۆ پرۆگرامی (MD)،تاقیکردنەوەی (GRE)بۆ ئاستی دکتۆرا لەفەلسەفەدا،وە زۆریارمەتی دەردەبێت بۆ وەرگرتنی خوێندکار ئەگەر لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا بۆ سکۆلەرشیپ تاقیکردەوەکە بکات بەڵام ئەمە مەرج نیە،ئەگەرخوێندکار لەزانکۆیەک دەرچووبێت کەخوێندنی زمانی ئینگلیزی بوبێت ئەواپێویستی بە بروانامەی (TOEFL)نیە.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu