خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆپرۆگرامی سکۆلەرشیپی زانکۆی(( Jiangsu University of Science and Technology (JUST)بۆخوێندکارانی نێودەوڵەتی بەمەبەستی خوێندن لەچین.
زانکۆی(Jiangsu)زانکۆیەکی ئاست بەرزە وە شکۆدارە لەلێکۆڵینەوەی ئاستی دکتۆرا وە لەشاری (Zhenjiang)ەلەهەرێمی ( Jiangsu).
زانکۆی(Jiangsu)زانکۆیەکی خۆرهەڵاتی ئەندازیارییەلەگەڵ کاراکتەرێکی ئاشکرا کەپێناسە کراوە وەک دامەزراوەیەکی باش بۆسیستمی راهێنانێکی بەهرەدارانە لەئاستەکانی (بەکالۆریۆس،ماجستێر،دکتۆرا).
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢٠/٦/٢٠١٩یە.
-خوێندکارانی نێودەوڵەتی شیاون بۆ ئەوەی داوابکەن بەخۆرایی بخوێنن.
-سکۆلەرشیپ بەردەستەبۆبوارە جیاوازەکان کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.
-ئەم سکۆلەرشیپە بۆ ئەوخوێندکارانەیە کەهەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس،ماجستێر،دکتۆران.
داواکارییەکان
-فۆرمی تاقیکردنەوەی فیزیکی.
-کۆپی پاسپۆرت.
-وێنەیەک بەقیاسی وێنەی پاسپۆرت.
-بۆخوێندکارانی بەکالۆریۆس دەبێت برانامەی دبلۆم پێشکەش بکەن.
-بۆخوێندکارانی ماجستێر پێویستە بروانامەی باکالۆریۆس ودوونامەی پشتگیری پێشکەش بکەن.
-بۆ خوێندکارانی دکتۆرا پێویستە بروانامەی ماجستێر ودوونامەی پشتگیری بهێنن.
-بۆئەوخوێندکارانەی کەخۆیان کرێی خوێندن دابین دەکەن پێویستە ناوی بریکارێکیان هەبێت لەچین.
-دەبێت دەستەبەری دارایی پێشکەش بکەن.
-پێش پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێویستە خوێندکار لەزانکۆی (Jiangsu)بخوێنێت.
داواکاری زمانی ئینگلیزی
-ئەوخوێندکارانەی کەزمانی دایکیان ئینگلیزی نیە دەبێت یەکێک لەم تاقیکردنەوانە بکەن (TOEFL)بەنمرەی ٥٥٠ یان (IELTS)بەنمرەی ٥،٥
-ئەوخوێندکارانەی کەداواکارییان پێشکەشی پرۆگرامە چینییەکان کردووە پێویستە لەبروانامەی (HSK)ئاستی ٤یان بەدەستهێنابێت یاخود بروانامەی (HSK Junior-C )یان هەبێت.
-ئەوانەی کەناتوانن داواکارییەکانی زمانی چینی جێبەجێ بکەن پێویستە داواکاری پێشکەش بکەن بۆکۆرسی زمانی چینی .