زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In خوێــنــدن, زەمالە

بەدوای سکۆلەرشیپێک دەگەرێیت بۆ پشتگیری کردنی لێکۆڵینەوەی دەرچوونەکەت؟ئەوا داواکاری پێشکەش بکەیت بۆسکۆلەرشیپی لێکۆڵینەوە بۆخوێندکارە ئاست بەرزەکان کەرێکخراوە لەلایەن زانکۆی(Melbourne)لەئوسترالیا.

ئەم سکۆلەرشیپە کراوەیە بۆ خوێندکارانی ئوسترالیاوخوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنی پرۆگرامی ئاستی لێکۆڵینەوە لەزانکۆ.بەنزیکەیی ٦٠٠ئامانجی وپێگەی دارایی لەهەمووبوارەکاندا کە١٠٠٪ی کرێی خوێندن دەگرێتەئەستۆکەزیاتر لە١١٠،٠٠٠$ ە.

زانکۆی()لەساڵی ١٨٥٣ دامەزراوە وە زانکۆیەکی گشتی لێکۆڵینەوەیە لەئوسترالیا ،ئەمە بەخشینە ئاشکرایە بۆ لێکۆڵینەوەی گشتییە،وە فێربوون و وانەوتنەوە وپابەندبوونە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/١٠/٢٠١٩ یە.

-ئەم هەلە بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی ئاستی ماجستێر ودکتۆرای لێکۆڵینەوە.

-سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن دابین دەکات بەرێژەی ١٠٠٪ کە کەبرەکەی ١١٠،٠٠٠$ ە.

-ژمارەی کورسییەکانی سکۆلەرشیپ ٦٠٠کورسیە.

– ئەم سکۆلەرشیپە کراوەیە بۆ خوێندکارانی ئوسترالیاوخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی ئوسترالیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ کراوەیە بۆ هەموو پرۆگرامەکانی بواری خوێندن.

داواکارییەکان

-پێویستە خوێندکار داواکاری پێشکەشی زانکۆ بکات بۆ وەرگرتنی قبول لەئاستی دکتۆرا یان ماجستێری لێکۆڵینەوە لەزانکۆی (Melbourne)،ئەوکاتە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕەچاودەکرێن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ

-کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێویستە لەزانکۆی (Melbourne)خوێندکار بێت.

وە پێویستە تا٣١/١٠ داواکاری پێشکەشبکەیت ولەماوەی ٧رۆژدا وەڵام دەدرێیتەوە.

سوودەکانی پرۆگرامەکە

-دابینکردنی کرێی خوێندن بۆ ماوەی ٢ساڵ بۆ خوێندنی ماجستێری لێکۆڵینەوە یاخوود بۆ ماوەی زیاتر لە٤ساڵ بۆ خوێندکارانی دکتۆرای لێکۆڵینەوە.

-مووچەی ژیان بەبری ٣٠،٦٠٠$ بۆماوەی ساڵێک بۆماوەی زیاتر لەدووساڵ بۆ خوێندکارانی ماجستێر وە بۆماوەی ٣،٥ساڵ بۆ خوێندکارانی دکتۆرا.

-پێدانی پارەی گەرانەوە بەبری٢٠٠٠$ بۆ ئەوخوێندکارانەی کەخەلکی ویلایەتەکان یان هەرێمەکانن بێجگە لەهەرێمی ڤیکتۆریا، یاخود بری ٣٠٠٠$ بۆ ئەوخوێندکارانەی کەدانیشتووی دەرەوەی ئوسترالیان.

-بیمەی تەندروستی بۆ خوێندکارانی بیانی ((OSHC))بۆ ئەوخوێندکارانەی کەداوای ڤیزای خوێندنیان کردووە لەئوسترالیا.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu