زەمالەی خوێندن لەزانکۆی(Simmons )

In خوێندن, زەمالە

ئایا تۆ بەدوای رێگایەک دەگەرێیت بۆ خوێندن بەشێوەیەکی جیاواز؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیەئەوا ئەتوانیت ببی بەبەشێک لەپرۆگرامی (Kotzen)وەهەموو سوودەکانی وەربگرێت.ئەم سکۆلەرشیپە لەلایەن زانکۆی(Simmons)ەوە دەبەخشرێت.

پرۆگرامی سکۆلەرشیپی(Kotzen)ئامانجی ئەوەیە خوێندکارە سەرکەوتووەکان هانبدات کەئارەزوویان هەیە بۆخوێندن وهەروەها بۆ پشتگیری کردنیان لەبەدەستهێنانی بروانامەی بەکالۆریۆس.

لەساڵی ١٨٩٩ زانکۆی (Simmons)زانکۆیەکی تایبەتە تیشک دەخاتەسەر ئافرەتان لەئاستی بەکالۆریۆس وەکۆلێژی خوێندنی تێکەڵاوی ئاستی ماجستێرلە(Boston)،زانکۆ کۆرسی بەکالۆریۆس پێشکەش دەکات بۆ ژنان وە کۆرسی ماجستێر پێشکەشدەکات بۆ ژنان وپیاوان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی شیاون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکارەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس لەهەربوارێکدا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/١٢/٢٠١٩یە.

-خوێندکار پێویستە کریکۆلۆمی خوێندنی کۆلێجی هەبێت هەروەهاکۆرسێکی ئاست بەرزی ماتماتیک یاخود هەبوونی خوێندنی ئامادەیی بەئاستیکی بەرز.

-خوێندکار پێویستە کورتە ووتارێکی ٢٥٠ ووشەیی بنوسێت بەشێوەی فایلی (PDF)وەئەوە روونبکاتەوە کەبۆچی ئەیەوێت ئەم سکۆلەرشیپە وەربگرێت.

-سیڤی وکۆپی پاسپۆرت.

-خوێندکارەکان پێویستە بروانامەی خوێندنی ئامادەییان هەبێت بەپێی ئەوسیستمەی کەلە خوێندنی ئامادەیی وڵاتەکەی پەیرەو دەکرێت وە پێویستە نمرەی ٣.٣یان زیاتری هەبێت لە تاقیکردنەوەی(GPA).

داواکاری زمانی ئینگلیزی

خوێندکارەکان پێویستە نمرەی ٢٨یان زیاتریان هەبێت لەتاقیکردنەوەی (ACT)وە نمرەی ١٣٠٠یان زیاتر لەتاقیکردنەوەی (new SAT)وە نمرەی ١٢٥٠ یزن زیاتر لەتاقیکردنەوەی (old SAT – CR+M)وە بەلایەنی کەمەوە ٦٠٠یان هەبێت لەهەربەشێکی (SAT)دا یاخوئەتوانن توانای زمانی ئینگلیزییان دەرخەن بە (TOEFL)یان (IELTS).

سوود

سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن وبەشەناوخۆیی و هەرەها ٣٠٠٠$بۆ بەدواداچوونی ئەکادیمی وەک پشتگیری لێکۆڵینەوە

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu